Accessibility links

هێزه‌کانی عێراق هیرشیان بۆ سه‌ر داعش له‌ حه‌ویجه‌ توندتر ده‌که‌ن


Hawija

وه‌زیری به‌رگری عێراق گوتی هێزی ئاسمانی عێراق و هاوپه‌یمانان به‌ڕابه‌رایه‌تی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان هێرشه‌ ئاسمانیه‌کانیان ‌بۆ سه‌ر شارۆچکه‌ی حه‌ویجه‌ چڕکردوه‌ته‌وه که‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کۆنترۆڵی ده‌کات و به‌ر له‌وه‌ی هێرشی زه‌مینی به‌نیازه‌ له‌وێ بکرێت.

هێزه‌کانی عێراق خه‌ریکی ڕاونانی چه‌کدارانی داعش له‌ ئه‌و ناچانه‌ن که‌ کۆنتڕۆڵی ده‌که‌ن، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی هاوبه‌ندی به‌ پشتیوانی ئه‌مه‌ریکا توانیان موسڵ دووهه‌م گه‌وره‌ شاری عێراق له‌مانگی حه‌وتدا ڕزگارکه‌ن.

کۆماندارێتی سه‌ربازی عێراق که‌سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕ ده‌کات مانگی ڕابردوو له‌سه‌ر شه‌ری داعش ڕایگه‌یاند، حه‌ویجه‌ (150 کیلۆمه‌تر باکوری به‌غدا) گۆڕه‌پانی داهاتووی شه‌ڕی دژ به‌ تووندڕه‌وان ده‌بێت.

هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری عێراق عرفان الحیالی گوتی هێزه‌کانی ده‌ستیان به‌ په‌خشی ڕادێۆ و بڵاوکه‌دنه‌وه‌ی لافیته‌کان له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌سه‌ر شاره‌که‌دا کردوه‌ و خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ئاگادار ده‌که‌ن که‌ هه‌ڵمه‌ته‌که‌ به‌م زوانه‌ ده‌ستپێده‌کات.

XS
SM
MD
LG