Accessibility links

عێراق ڕێکەوتنێک واژۆ دەکات بۆ بەدەستهێنانی ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی ڕوسی


وەزارەتی نەوتی عێراق وتی وڵاتەکە ڕێکەوتنێکی لەگەڵ ڕوسیادا واژۆ کردووە بۆ کڕینی یەک ملیۆن بەشە ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

عێراق کە لە شەڕێکی قورسدایە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە بەیاننامەکەی وەزیری نەوتی وڵاتەکە ئیحسان عەبدولجەباردا هاتووە دەڵێت پێشبینی دەکرێت لە ماوەی دوو هەفتەدا ڤاکسینەکە بگاتە عێراق.

ڕۆژی سێشەممە عێراق یەکەمین 50 هەزار بەشە ڤاکسینی سینۆفارمی لە چینەوە وەرگرت. لە هەمان ڕۆژیشدا دەستیکرد بە پێدانی ڤاکسینەکە بە کەرتی تەندروستی و هاوڵاتیانی بەتەمەن و هێزەکانی ئاسایش.

کۆمپانیای سینۆفارمی چین نزیکەی یەک ملیۆن بەشە ڤاکسین بە قۆناغ دەدات بە عێراق، هاوکات عێراق ڕێكەوتنی لەگەڵ هەریەک لە کۆمپانیاکانی ڤاکسینی ئاسترازینکا و فایزەریشدا واژۆ کردووە.

مانگی ڕابردوو ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق زیادبوونێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی. تاوەکو ئێستا نزیکەی 714,000 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراوە. هەتاوەکو 4ی مانگی سێ 13,507 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمارکراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG