به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵنێری ڕۆیتێرس ژاپۆن په‌سندی کردوه زیاتر له 195 ملیۆن دۆڵار بۆ پڕۆژه‌یه‌کی چاککردنه‌وه‌ی بنکه‌یه‌کی وزه له به‌سره قه‌رز دابین بکات، وه‌ک لێدوانێکی حکومه‌تی عێڕاق یه‌کشه‌مه ئاماژه‌ی پێدا.
ئه‌گه‌رچی عێڕاق به‌رهه‌م هێنه‌رێكی گه‌وره‌ی ڕێکخراوی ئۆپه‌یکه، ئه‌و وڵاته ڕووبه‌رووی که‌مبوونی به‌رده‌وامی کاره‌بایه و دوای چه‌ندین ساڵ شه‌ر له گه‌ڵ داخوازیه‌کان بۆ دابینکردنی کاره‌با گرفتی هه‌بووه.
ئه‌م قه‌رزه له ماوه‌ی سه‌ردانێکی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن بۆ عێڕاق، کێنتارۆ سۆنۆورا واژۆ‌و کرا که شه‌مه چاوی به سه‌رۆک وه‌زیری عه‌بادی که‌وت، وه‌ک ئافیسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له لێدوانێکدا ئه‌مه‌ی پشتڕاست کرد.
عێڕاق پێویستی به یارمه‌تی دارایی ده‌ره‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت که‌می بودجه‌ی 21 ملیارد و 44 ملیۆن دوڵار بۆ ئه‌م ساڵ پێ پڕبکاته‌وه، له ده‌مێکدا بایه‌کانی جیهانی نه‌وت داده‌به‌زی و عێڕاق ناچاره خه‌رجی شه‌ر له دژی داعش‌یش دابین بکات.