Accessibility links

عێراق: بۆردومانکردنی سوریا لەلایەن رۆژئاواوە مەترسیدارە


عێراق هۆشداری دا کە بۆردومانی ئاسمانی رۆژئاوای رۆژی شەمە بۆ سەر سوریا زۆر پەرە بە ترسناکی رەوشەکە دەدات کە دەکرێت ئاگری گەڕانەوەی زیاتری جیهادییەکان لە هەرێمەکەدا خۆش بکات.

لە بەیاننامەیەکدا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەحمەد مەحجوب دەڵێت، "رەوشەکە دەبێتە هەڕەشە بۆ ئاسایش و سەقامگیری هەرێمەکە".

هەروەها دەشڵێت ئەم بۆردومانە کە لەلایەن ولایەتە یەکگرتووەکان و بەریتانیا و فەرەنساوە ئەنجام درا پەرەسەندنێکی زۆر مەترسیدارە کە دەبێتەهۆی سازکردنی دەرفەتێک بۆ بڵاوبوونەوەی تیرۆریزم پاش ئەوەی کە لە عێراق تێکشکێنراون و لە سوریا دوچاری شکستی گەورە بوون.

هەروەها راوێژکاری ئەڵمانیاش ئەنگێلا مێرکڵ شەمە رایگەیاند کە بۆردومانی ئاسمانی دژی رژێمی سوریا پێویست و گونجاوە دوابەدوای گومانی بەکارهێنانی هێرشی چەکی کیمیایی کە بوو بە هۆی کوشتنی دەیان کەس.

هەروەها دەشڵێت "ئێمە پشتیوانی لە هاوپەیمانەکانمان دەکەین هەر یەک لە ولایەتە یەکگرتووەکان و فەرەنسا و بەریتانیا و ئەوە هەستکردنە بە بەرپرسیارێتی".

هەروەها مێرکڵ گوتیشی کە ئەڵمانیا پشتیوانی لەهەوڵە دیپلۆماسییەکان دەکات.

XS
SM
MD
LG