Accessibility links

سەدر و عامری هاوپەیمانێتییەکی سیاسیی ڕادەگەیەنن


کەسایەتی ئاینی شیعە موقتەدا سەدر و هادی عامری سەر بە ئێران کە هەردووکیان یەکەم و دووەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بوون لە مانگی پێنجدا، هاوپەیمانێتییەکی سیاسییان لەنێوان دوو حیزبەکەیاندا ڕاگەیاند.

تەلەفیزیۆنی عێراقی ئاماژەی بەوەدا کە ڕاگەیاندنەکە لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا بووە لە شاری نەجەف.

سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر عەبادی لە ماوەی ڕابردوودا وتی دژایەتی دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنەکان دەکات و بەڵێنیدا سزای هەرکەسێک بدات کە بیەوێت پڕۆسەی سیاسیی تێکبدات دوای ئەو گرژییەی کە بەهۆی هەواڵی ساختەکارییەوە لە هەڵبژاردنەکاندا کەوتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG