ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی عێراق گرته ڤیدئۆی ده‌یان هه‌زار که‌سیان نێشان دا که خه‌ریکی گه‌ڕانه‌وه بۆ فه‌لوجه، دووهه‌م شاری پارێزگاری ئه‌نبارن. ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی که زوویه‌کی ئه‌م ساڵ له ماوه‌ی شهر بۆ وه‌ده‌رنانی ملیتانه‌کانی داعش ناچار کران شار به‌جێ بهێڵن له ژێر چاودێری و لێکۆلینه‌وه‌ی نزیکی حکومه‌ت ده‌ستیان به گه‌ڕانه‌وه کردووه.
له دامه‌زراوێکی ئاسایسی حکومه‌ت له ته‌نیا ده‌روازه‌ی هاتنه ژوور بۆ شاره‌که به وردی ناوه‌کان خرانه ژێر لێکۆڵینه‌وه.
سه‌رۆکی پولیسی فه‌لوجه، له‌تیف جه‌ماڵ به ده‌زگای ڕاگه‌یه‌ندنی عه‌ڕه‌بی گوت هێزه‌کانی ئاسایش ئه‌رکی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌و گوتی که پێوانه‌کانی ئاسایس به شێوه‌ی کاتی ده‌سه‌پێنرێن هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ده‌ستور و قانون بۆ شاره‌که‌دا ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی کارمه‌ندانی ئاسایش ئه‌رکی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌ستور به سه‌ر هه‌رکه‌سدا به شێوه‌یه‌کی ڕه‌وا ده‌چه‌سپێنن.
سه‌رۆکی به‌شی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌ناخوازان له وه‌زاره‌تی کوچبه‌ری و ئاواره‌کان، حه‌موودی مه‌حجوب، سێ شه‌مه ئاماژه‌ی پێدا که له وه‌تا ناوچه‌کانیان له ده‌ستی داعش ڕزگار کردوون 180،000 که‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌کانیان. ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا نه‌یتوانی به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ ئه‌م ئاماره پشتڕاست بکات.
به‌ڵام گه‌لێک دانیشوو له شاری حه‌بانیه هه‌ڵکه‌وتوو له خۆرهه‌ڵاتی شاری ڕمادی پێته‌ختی ئه‌نبار، سکاڵا ده‌که‌ن که زۆر بێ ده‌ره‌تانن.
بازرگانێک ده‌ڵێت گه‌لێک دانیشتووی حه‌بانیه سه‌ره‌ڕای به‌لێنی به هه‌ڵه و ئێدعای له ڕاده‌به‌ده‌ری حکومه‌ت گه‌ڕاونه‌ته‌وه. و حکومه‌ت پاره‌ی ئه‌و زیانه‌ی له ئاکامی قه‌یرانی په‌ناخوازی تووشی بوونه پێنه‌داون، به له به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی هیچ ئاو، یان کاره‌با و هیچ خزمه‌تێک له گۆڕێ‌دا نیه.
مامۆستای زانکۆی سیاسی به‌یروت له زانکۆی ئه‌مه‌ریکی هیلال خاشان به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکی گوت که ئه‌و گومانی به مه‌به‌سته‌کانی حکومه‌تی ژیر ده‌سه‌لاتی شێعه‌ی هه‌یه که ئیدعا ده‌کات ژماره‌یه‌کی زۆر له ئاواره‌کانی سونی گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌کانیان.
هیلال خاشان
"پێم وایه که ڕاده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌ناخوازان له ڕاده‌به‌ده‌ر گه‌وره نیشان دراوه. ڕاگه‌یاندنی سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌ناخوازان مه‌به‌ستی سیاسی له پشته و به شێوه‌یه‌کی خێرا کاری بۆ کراوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شهر بۆ موسڵ خۆش بکات و بۆ ئه‌وه‌ی ملیشاکانی خۆبه‌خشی شیعه له ئه‌و شه‌ڕه‌دا به‌شداری بکه‌ن."
خاشان هه‌روه‌ها ده‌ڵێت که شه‌ڕ بۆ سه‌رله‌نوێ گرتنه‌وه‌ی ساری موسڵ له ده‌ستی داعش ویدهچێت "کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تی،" بێت مادامێک ملیۆنێک و پینج سه‌د هه‌زار که‌س وێده‌چێت شاره‌که به جێ بێڵن له ده‌مێکدا شه‌ڕه‌که ده‌ست پێ‌بکات.