ڕێپێوانه‌کانی دژی حکومه‌تی شاری پێته‌خت و زۆرینه‌ی به‌شی باشوری وڵاتی گرتۆته‌وه له ده‌مێکدا خه‌ڵک له به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵی، لاوازی خزمه‌تگوزارییه‌کان و نه‌بوونی کار و پیشه ناڕه‌زایه‌تی له ئه‌وتا مانگی ئوکتوبره‌وه ده‌رده‌بڕن.
سه‌رۆک کۆماری عێراق و پارڵمان چه‌ندین جاران نه‌یانتوانیوه له ئه‌و کاته‌ی دیاریکراوه سه‌رۆک وه‌زیرێکی نۆی بۆ وڵات دیاریبکه‌ن دوای ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدل مه‌هدی مانگی ڕابردوو له سه‌ر پۆسته‌که‌ی لاچوو. مه‌هدی و حکومه‌ته‌که‌ی په‌سندیان کرد که تا سه‌رۆک وه‌زیرێکی نوێی تر په‌سند ده‌کرێت ئه‌وان به کاره‌کانی وڵات ڕاده‌گه‌ن.
ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی مه‌هدی خۆپێشانده‌رانی به قه‌ناعه‌ت نه‌هێنا که داوای گۆڕان له ته‌واوی سیستمی سیاسی دا ده‌که‌ن که دوای هێرشی ئه‌مه‌ریکا له 2003دا سه‌پێنراوه و خۆپێشانده‌ران ده‌لێن سیستمه‌که گه‌نده‌ڵه و بۆ خه‌ڵکی هه‌ژاری عێراق هه‌وڵێکی ئه‌وتۆ نادات سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی وڵاته‌که به نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌نده.
له وه‌تا خۆپێشاندانه‌کان ده‌ستی پێکردوه لانی که‌م 460 که‌س کوژراون و ده‌یان هه‌زار که‌سیش برینداربوونه‌وه.