Accessibility links

هێزەکانی ئاسایشی عێراق خۆپیشاندەرێک دەکوژن و موشەکێکیش لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەدات


پۆلیس و تیمەکانی فریاکەوتن ئاماژەیان بەوەدا هێزەکانی ئاسایشی عێراق ڕۆژی یەکشەممە تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی بەغداد کردووە و لە ئەنجامدا بەلایەنی کەمەوە کەسێک کوژراوە.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوە ئەمنیەکان وتیان بەلایەنی کەمەوە لە کۆی پێنج موشەکی کاتیوشا کە ئاڕاستەی ناوچەی سەوز کراون موشەکێک لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکای داوە، لە ئەنجامدا سێ کەس برینداربوون.

لە یەکی مانگی 10 دا خۆپیشاندانەکان دژی حکومەتی عێراق لە بەغداد و شارەکانی باشووری عێراق دەستیان پێکرد و توندوتیژی لێکەوتەوە. بەلایەنی کەمەوە 500 کەس لە خۆپیشاندانەکاندا گیانیان لەدەستداوە.

لە بەغدادیش پۆلیس و تیمەکانی فریاکەوتن ئاماژەیان بەوەدا خۆپیشاندەرێک کوژراوە و زیاتر لە 100 کەسی دیکە لە سەرتاسەری عێراقدا برینداربوون، ئەوەش دوای ئەوەی هێزەکانی ئاسایش هەوڵیانداوە خێمەکانی خۆپیشاندەران لابدەن.

بەلایەنی کەمەوە لە کۆی ئەو 100 کەسە 75 کەسیان لە شاری ناسڕییەی باشووری عێراق برینداربوون، لەکاتێکدا شایەتحاڵێک بە ڕۆیتەرزی وت خۆپیشاندەران لە ناوەڕاستی شارەکەدا ئاگریان بەرداوەتە دوو ئوتومبێلی هێزەکانی ئاسایش و سەدان خۆپیشاندەری دیکە پردە سەرەکییەکانیان کۆنتڕۆڵکردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG