Accessibility links

عێڕاق دەڵێت سەرەڕای کشانەوەی کارمەندانی کۆمپانی نەوتی بیانی بەرهەم هێنانی نەوت هەروا درێژەی هەیە


وەزیری نەوتی عێراق

ئەو کشانەوەیە هەر چەند ڕۆژی دوای ئەوە دێت کە ئەمەریکا کارمەندانی بەشی ناتەنگەتاوی خۆی لە باڵێوزخانەی بەغدا کێشایەوە.

وەزیری نەوتی عێڕاق، (ثامر عباس غضبان‎) یەکشەمە گوتی بڕیاری کۆمپانی نەوتی ئەکسان موبیل بۆ کێشانەوەی کارمەندانی بیانی لە کێڵگەی نەوتی قوڕنەی ڕۆژئاوا لە باشوری عێراق لە ڕۆژی شەمەدا "نەپەسند کراو و نە پاساو هەڵگریشە".

بە گوێرەی ڕۆیتێرز، ئەو وەزیرە لە لێدوانێکی دا گوتی، کێشانەوەی چەندین کارمەند، ئەگەر چی ژمارەشیان کەم بووە، بە شێوەی کاتی هیچ کاردانەوەیەکی لە سەر دۆخی ئاسایش یان هەڕەشەکان لە سەر ئەو کێلگەی نەوتییە نابێت، بەڵکوو هۆکاری سیاسی هەیە."

کاربەدەستانی عێراق گوتوویانە، ئەکسان موبیل، کە لە لایەن کۆمپانی نەوتی باشوری وڵات پەیمانی درێژخایەنی بۆ باشکردنی کێڵگەکانی نەوت هەیە، هەموو کارمەندانی بیانی خۆی کە دەوری ٦٠ کەس دەبوون، کشاندنەوە.

غەزبانی گوتی ئەو نامەیەکی بۆ ئەکسان موبیل ناردووە و داوا لە کۆمپانیەکە دەکات کە دەست بەجێ بگەڕێنەوە کێڵگەکانی نەوتی باشور، پێش ئەوەی کۆبوونەوەیەک لە گەڵ بەڕێوەبەرانی ئەو کۆمپانیە لە دوایی ئەم حەوتووەدا پێک بێت.

بەرپرسی کۆمپانیای نەوتی باشور کە حکومەت خاوەنیەتی، ئیحسان عەبدول جەبار شەمە گوتی کە بەرهەم هێنانی نەوت لە ئەو کێلگەی نەوتیە بە هۆی کشانەوەی ئەو کارمەندانە هیچ کارتێکردنی لە سەر بەردەوامی کارەکە نەبوو کە ئەندازیارانی عێراق سەپەرستی دەکەن. هەروەها گوتی رۆژانە هەروا ٤٤٠،٠٠٠ بۆشکە نەوت بەرهەم دێنن.

XS
SM
MD
LG