Accessibility links

سەرچاوەکان: کوژرانی ئەفسەرێک و ڕفاندنی سێ سەرباز لە ڕۆژئاوای عێراق


سەرچاوەکانی ئاسایشی عێراق وتیان کۆمەڵێک چەکدار ئەفسەرێکی سوپایان کوشتووە و سێ سەربازییان ڕفاندووە دوای ئەوەی هێرشیان کردۆتە سەر ئوتومبێلەکەیان لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە.

هێرشەکە لە درەنگانێکی شەوی ڕابردوودا ئەنجامدراوە لە شارۆچکەی عوکاز کە پێنج کیلۆمەتر دوورە لە قەزای قائیمەوە لە پارێزگای ئەنبار. سەرچاوەکان وتیشیان یەکەکە خواردنی گواستۆتەوە بۆ هێزەکانی دیکە.

هێشتا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان ڕانەگەیاندووە، بەڵام ڕێکخراوی داعش لەو ناوچانەدا چالاکی هەیە.

سەرچاوەکان وتیشیان چەکدارەکان هەمیشە سەربازەکان دەکوژن و ئەفسەرەکان دەڕفێنن چونکە وەکو ئامانجێکی بەنرخ سەیریان دەکەن بەڵام ئەوەی شەوی چوارشەممە ڕوویدا پێچەوانەکەی بوو.

جێی ئاماژەیە لە مانگی هەشتدا لە هەمان خاڵی پشکنیندا لە هێرشێکدا بە ئوتومبێلی مینڕێژکراو هەشت کەس کوژران و 12 کەسی دیکە برینداربوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG