سه‌رۆک ئۆباما: " ده‌نگدانه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خاڵێـکی به‌رچاوه له مێژووی عێراقدا و هه‌نگاوێـکی سه‌ره‌کی به‌ره‌وپـێشـچوونه له پـێشخسـتنی یه‌کگرتوویی نیشـتیمانیدا. پـیرۆزبایی له ڕێبه‌رانی سیاسی عێراق و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و گه‌لی عێراق ده‌که‌م به بۆنه‌ی پـێـکهێنانی حکومه‌تی هاوبه‌شی نیشـتیمانیـیه‌وه."
سه‌رۆک ئۆباما له په‌یامه‌که‌یدا ده‌ڵێت جارێـکی تریش گه‌لی عێراق و نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراویان وابه‌سـته‌یی خۆیان نیشـان دا بۆ کارکردن له ڕێی پـرۆسه‌ی دیموکراسـیـیه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیـیه‌کان و دیاریکردنی ئاینده‌ی عێراق.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت بڕیاردان بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی هاوبه‌شی به‌رفراوان ڕه‌تکردنه‌وه‌یه‌کی ئاشـکرایانه‌ی هه‌وڵه‌کانی توندڕه‌وانه بۆ هاندانی جیاوازی تایفه‌گه‌رایی.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له پته‌وکردنی هاوبه‌شـیـیه درێژخایه‌نه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ گه‌لی عێراق و ڕێبه‌رانیدا هاوکاتی بونیادنانیان بۆ عێراقێـکی گه‌شه‌کردووی ئاشـتیـیانه که به ته‌واوه‌تی گه‌ڕابێته‌وه ناو ناوچه‌که و کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌ییش.
هاوکات جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکاش په‌یامێـکی هاوشـێوه‌ی ناردووه بۆ عێراقیـیه‌کان و تیایدا هاتووه، ڕێبه‌رانی سیاسی عێراق گه‌یشـتوونه‌ته ئه‌وه‌ی عێراقیـیه‌کان شایسـته‌ین و چاوه‌ڕێـیان ده‌کرد که حکومه‌تێـکی هاوبه‌شی نیشـتیمانی پـێـکبهێنرێت به شێویه‌ک ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی عێراق بێت.
له په‌یامه‌که‌یدا جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و ده‌خوازێت به تایبه‌تی سوپاسی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق و ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆکی ئه‌لعێراقیـیه و مه‌سـعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بکات بۆ ئه‌و کاره سه‌خت و سه‌رکردایه‌تیـیه ژیرانه‌ی عێراقی گه‌یانده ئه‌م کاته.
جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت زۆر سه‌ختی له پـێش عێراقیـیه‌کان هه‌ن، به‌ڵام دڵنیایه عێراق له ئاسـتی ئه‌و ئه‌رکانه‌دا ده‌بێت.
له کۆتایی په‌یامه‌که‌یدا به‌ڕێز بایدن ئاماده‌یی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای دووباره کرده‌وه بۆ یارمه‌تیدان و هه‌روه‌هاش بۆ به‌هێزکردنی زیاتری ئه‌و هاوبه‌شیـیه گرنگه‌ی ئه‌مه‌ریکا و عێراق هه‌یانه.