Accessibility links

خۆپـیشاندەرێک لە شاری ناسریە کوژرا


سەرچاوەی تەندروستی بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووە خۆپیشاندەرێک ڕۆژی دووشەممە لە شاری ناسریەی باشوری عێراق کوژرا دوای ئەوەی پاسەوانانی ئاسایشی زانکۆ دەستڕێژی گولـلەیان لە خۆپیشاندەران کرد کە هەوڵیان دەدا دەروازەی زانکۆکە بەربەست بکەن.

بەگوێرەی کۆمیتەی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق زیاتر لە 540 عێراقی کوژراوان لە میانەی توندوتیژی لە بەرامبەر خۆپیشاندەران ە وەتای ناڕەزاییەکان دەستیان پـێکردوە.

هەفتەی ڕابردوو وەزیری ناوخۆی عێراق فەرمانی کرد هێز ڕەوانەبکرێت بۆ قوتابخانەکان و زانکۆکان و فەرمانگەکان بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لەوەی کە بەتەواوی دەکرێنەوە دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخران.

لەگەڵ کردنەوەی ڕێگاکان و قوتابخانەکان ، ژمارەی خۆپیشاندەرانیش لە سەرانسەری وڵاتدا کەمی کردووە بەڵام خوێندکاران هەوڵیانداوە درێژە بە شەپۆلی ناڕەزاییەکانی خۆیان بدەن.

ئەوان لە دژی دەستنیشانکردنی محەمەد عەلاوین وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق. عەلاوی هەتا 2 ی مانگی سێ مۆڵەتی هەیە حکومەت پـێکبهێنێت، پاشان دەبێت حکومەتەکە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندبکرێت.

XS
SM
MD
LG