Accessibility links

خۆپیشاندەرە عێراقیەکان پاڵاوگەی نەوتی ناسڕییە دادەخەن


سەرچاوەیەک بە ڕۆیتەرزی وت بۆ پێنجەمین ڕۆژ لەدوای یەک دەیان خۆپیشاندەری عێراقی دەروازەی پاڵاوگەی نەوتی ناسڕییەیان داخست.

داخستنی پاڵاوگەکە بووە هۆی کەمبوونەوەی سوتەمەنی لە سەرانسەری پارێزگای زی قاڕدا، لەکاتێکدا لە زۆرێک لە بەنزینخانەکاندا سوتەمەنی نەماوە.

نزیکەی 200 دەرچووی زانکۆ کە هێشتا بێکارن لەبەردەم پاڵاوگەکەدا خۆپیشاندانیان کرد و ڕێگەیان بە کارمەندانی پاڵاوگەکە نەدا بچنە سەر کارەکانیان.

پاڵاوگەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی پارێزگاکە لە دوای داخرانی پاڵاوگەکەوە نەیتوانیوە نەوت و سوتەمەنی پێویست بەرهەم بهێنێت. پاڵاوگەکە ڕۆژانە 30 هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنێت.

وتیشی " ئەمە دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی سوتەمەنی لە پارێزگاکەدا و کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر هاوڵاتیان لەڕووی گواستنەوە و خاڵیبوونەوەی بەنزینخانەکانەوە، ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوام بێت ئەوا جموجۆڵی ئوتومبێلەکان دەوەستێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG