Accessibility links

موحسین ئەدیب: داعش چەند دژی شیعەیە وەک مەزهەب ئەوەندەش دژی کوردە وەک هاوپەیمانی ئەمریکا.


موحسین ئەدیب
موحسین ئەدیب

ئەوەی ئەمڕۆ لە عێراقدا ڕوودەدات وەک چاودێر دەڵێن ناکرێت هەر تەنها لە ڕەهەندی سیاسییەوە لێی بڕوانرێت، بەڵکو شیانێکی زۆریشی هەیە کاریگەرییەکی خراپ و نەرێنیشی هەبێت بەسەر ڕەوشی ئاسایشی ئەو وڵاتەوە.

زۆرێک لە کاربەدەستانی عێراقی خۆیان دەڵێن هێشتاش تێرۆریستانی داعش مەترسین.

هاوکاتی شەپۆلی ناڕەزایی لە عێراقدا، داعش دەستی کردۆتەوە بە جموجۆڵێکی زۆر، بەتایبەتیش لە ژمارەیەک ناوچەدا لە پارێزگاکانی کەرکوک و دیالەدا.

هەر بۆیە یەکێک لە پرسیارەکان ئەوەیە ئەم جموجۆڵانەی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکەی داعش هەر تەنها پەیوەندی بە ڕەوشی سیاسی عێراقەوە هەیە یان فاکتەری تریش ڕۆڵیان هەیە؟

موحسن ئەدیب نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت هەریەک لەو ڕێکخراوە تیرۆریستانە لە فۆرمێکدا خۆیان بەیان دەکەن، بۆیە راستە کە دەوڵەتی ئیسلامی داعش کۆتایی پێهاتوە بەلام گروپەکانی سەر بەم ڕێکخراوە هەر هەن.

لە میانەی ووتوێژێکیدا لەگەڵ باڵا ئاکۆ ، موحسین ئەدیب ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی عێراق بەرنامەی نەبوە و وە ناشتوانێت بەرنامەی هەبێت بۆ بنبڕکردنی ئەو زەمینانەی داعش یان هەر ڕێکخراوێکی تری تیرۆریستی لەسەری دروست دەبێت، دەشڵێت با ئەوەمان لەبیر بێت کە دەوڵەتی مەرکەزی عێراق لەسەر بنەمایەکی مەزهەبی دروست بوە کە شیعە تێیدا دەسەڵاتدارە.

سەربارەت بە ناوچە دابڕێندراوەکان لە عێراق یان ئەوەی پێی دەگوترێت ناوچە جێناکۆکەکان گوتی بێ گومان داعش دوو گروپ بە دوژمنی سەر سەختی خۆی دەزانێت، کە یەکێکیان شیعەیەو ئەوی تریش گروپە غەیرە عەرەبەکانن، واتە داعش چەند دژی شیعەیە وەک مەزهەب ئەوەندەش دژی کوردە وەک هاوپەیمانی ئەمریکا.

زانیاری زیاتر لە دەقی ووتوێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:43 0:00


XS
SM
MD
LG