Accessibility links

هێزه‌کانی عێڕاق ئاماده‌ن سه‌رکه‌وتن له‌ موسڵ ڕابگه‌یه‌نن


هێزه‌کانی عێڕاق له‌ نێو موسڵ

نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان پێشبینی ده‌کات چاکردنه‌وه‌ی ژێرخانی شاری موسڵ زیاتر له‌ 1 ملیارد دۆلاری تێچێت.

هێزی ئاسایشی عێراق پێشبینی ده‌که‌ن له‌چه‌ند کاتژمێری داهاتوودا سه‌رکه‌وتن له‌ موسڵ ڕاگه‌ێندرێت. ئه‌مه‌ش کۆتایی به‌نیوه‌ی به‌شی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عێراقدا ده‌هێنێت.

په‌یامنێری ته‌له‌فزێۆنێکی عێراق له‌ ئه‌م باره‌یه‌وه‌ گوتی"پرسه‌که‌ په‌یوه‌ندیی به‌چه‌ند کاتژمێرێکه‌وه‌ هه‌یه‌، ئێمه‌ دوا قۆناغی ڕزگارکردنی ئه‌و‌شاره ‌ده‌بینین و سه‌رکه‌وتنی کۆتایش ڕاده‌گه‌ێنرێت."

هێزی عێراق هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانان و پشتیوانی زه‌مینی بۆ کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی موسڵ به‌کاردێنێت.

شه‌ڕی زۆری چه‌ند مانگی پێشوو زۆر له‌و شاره‌ دێرینه‌ی وێران کردوه‌، له‌وانه‌ مزگه‌وتی ئه‌لنوور که‌ ته‌مه‌نی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 850 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و به‌ مناره‌ لاره‌که‌ی به‌ناوبانگ بوو به‌ به‌رزی 45مه‌تر و جیهادیه‌کان به‌م دوایانه‌ ته‌قاندیانه‌وه‌.

نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان پێشبینی ده‌کات چاکردنه‌وه‌ی ژێرخانی شاری موسڵ زیاتر له‌ 1 ملیار دۆلاری تێچێت.

XS
SM
MD
LG