Accessibility links

وتەبێژی هێزی هاوپەیمانان: هاوکاری تەواوی سوپای عێراق دەکەین


وتەبێژی هێزی هاوپەیمانان کۆلۆنێڵ جان دۆریان وتی هێزەکانی ئەمەریکا هاوکاری تەواوی سوپای عێراقی دەکەن کە بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵیان کۆنتڕۆڵ کردۆتەوە.

کۆلۆنێڵ جان دۆڕیان ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغدا وتی فیرقەی شانزەی سوپای عێراقی لە ڕۆژهەڵاتی موسڵدا جێگیر دەبن بۆ ئەوەی شانە نووستووەکانی داعش لەو ناوچەیە چالاک نەبنەوە و جارێکی دیکە چەکدارانی داعش نەتوانن شارەکە کۆنترۆڵبکەنەوە.

دۆڕیان ڕوونیکردەوە هێزەکانی هاوپەیمانان بەشداری دەکەن لە ئامادەکاریـیەکان بۆ گرتنەوەی ڕۆژئاوای شارەکە و هێرشە ئاسمانیـیەکانی هاوپەیمانان بەردەوامن بۆ سەر موڵگەکانی داعش و هەرچ شوێنێکی دیکە کە چەکدارانی داعشی لێکۆدەبنەوە.

وتیشی "دوژمن لە ڕۆژئاوای شاری موسڵ بە تەواوەتی گەمارۆ دراوە، وە ئەوانەشی کە ڕەتی دەکەنەوە خۆیان بدەن بەدەست هێزەکانی عێراقەوە، چارەنووسیان مەرگ دەبێت."

XS
SM
MD
LG