هێزه‌کانی عێڕاقی له درێژه‌ی کرداری ئازادکردنی شاری موسڵ له ده‌ستی داعش ڕۆژی شه‌مه له به‌ره‌ی خۆرهه‌ڵات به پشتیوانی هه‌وایی هاوبه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی به ڕێبه‌ری ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجام درا، له گه‌ڵ به‌رگری توندی چه‌کدارانی داعش ڕووبه‌ڕوو بوونه.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری ئاسۆشێتێدپرێس، هێزه‌کانی عێڕاق داوای پاکسازی ته‌واوی گه‌ڕه‌کی ته‌حریر له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ له چه‌کدارانی داعش له ڕۆژی پێشتردا، به‌یانی شه‌مه پێشڕه‌وی بۆ لای گه‌ڕه‌کانی دراوسێ، وه‌ک محاربین و عوله‌ما، یان ده‌ست پێ‌کرد.
ژێنڕال سامی ئه‌لعریدی فه‌رمانده‌ی یه‌که‌ی تایبه‌تی له‌شکر له ئه‌و کرداره‌دا، وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه، گوتی که هێزه‌کانی عێڕاق تووشی به‌ره‌نگارێكی توندی ته‌ک هاوێژه‌کانی داعش، و هه‌روه‌ها هاویشتنی هاوه‌ن و گوله‌کانی ئار پی جی له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ڕووبه‌ڕوو بوون.
به گوێره‌ی ئاژانسی ئاسۆشێتێدپرێس، دووکه‌ڵی ڕه‌ش له سه‌ر ئه‌و دوو گه‌ڕه‌که دیتراوه، و له هه‌مان کاتدا ده‌یان که‌س له دانیشتوانی ئه‌و گوندانه خه‌ریکی خۆده‌ربازکردن بۆ ناوچه‌کانی ژێرکۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی حکومه‌تی عێڕاقن.
کرداری گرتنه‌وه‌ی موسڵ، وه‌ک دووهه‌مین شاری گه‌وره‌ی عێڕاق که له ساڵی 2014ه‌وه تا ئێستا له ژێر کونتڕۆلی داعشدا بووه، مانگێک پێشتر به پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی به ڕێبه‌ری ئه‌مه‌ریکا ده‌ستی پێ‌کرد و چاوه‌ڕوانی ده‌کرێت چه‌ندین مانگ بخایه‌نێت.