Accessibility links

سەرکردەیەکی سوپای عێراق : شەڕی موسڵ لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆتایی دێت


سوپای عێراق ڕایگەیاند شەڕی ڕزگارکردنەوەی موسڵ لەدەستی ڕێکخراوی داعش لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆتایی دێت لەکاتێکدا هێزە تایبەتییەکانی دژە تیرۆر لە ناوچەیەکی تەسکی شاری کۆنی موسڵدا دژی داعش دەجەنگێن.

سەرکردەیەکی گەورەی هێزەکانی عێراق بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند هەوڵەکانی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەی چەکدارانی داعش شکستی خواردوو و دەسەڵاتی داعش لە شارەکەدا کەم بۆتەوە.

عەبدول غەنی ئەسەدی سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر لە موسڵ وتی " تەنها شوێنێکی کەم ماوە لە شاری کۆنی موسڵ کۆنتڕۆڵ بکرێتەوە."

وتیشی " بەپێی هەڵسانگاندنی سەربازی بێت داعش کۆتایی پێ هاتووە، ڕۆحی شەڕکردن و هاوسەنگی خۆی لەدەستداوە و ئێمەش پێیان دەڵێین خۆتان بدەن بەدەستەوە یاخوود دەمرن."

دەزگای دژە تیرۆر لە شوێنێکی بەرتەسکی قەرەباڵغی شاری کۆن شەڕ دەکات و سوپای عێراقی دەڵێت ئەو ناوچەیە هێشتا لەژێر دەستی داعشدایە.

ئەسەدی وتیشی هەوڵەکەی داعش لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەدا بۆ گەڕانەوە بۆ گەڕەکەکانی دەرەوەی شاری کۆن شکستی خواردووە و لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا شارەکە ڕزگاردەکرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG