Accessibility links

له‌ ئه‌نجامی هێرشێک چه‌ندین ملیتانی که‌تائیب له‌ عێڕاق دا کوژران


وێده‌چێت هیرشه‌که‌ به‌ کۆمه‌گی فرۆکه‌کانی بێ فرۆکه‌وان به‌ڕێوه‌چووبێت که‌ که‌تائیب حزب ئه‌ڵلای کردبێته‌ ئامانج، وه‌ک سه‌رچاوه‌کان گوتیان.

به‌ گوێره‌ی ئاژانسی ڕۆیتێرز چه‌ندین ملیتانی عیراقی یه‌کشه‌مه‌ له‌ هێرشێکی ئاسمانی بۆ سه‌ر ناوه‌نده‌کانیان له‌ نزیک ناوچه‌ی قائیم له‌ رۆژئاوای ولات و له‌ سه‌ر سنووری سوریا دا کوژران، وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی له‌شکری و فه‌رمانده‌کانی میلیشیاکه‌ ڕایانگه‌یاند.

ئامبوڵاسه‌کان به‌ په‌له‌ بۆ شوێنی ڕووداوه‌که‌ ده‌چوون.

کاربه‌ده‌ستێکی ئه‌مه‌ریکا هه‌ینی گوتی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ که‌تائیب له‌ هیرشێکی موشه‌کی بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی له‌شکری عیراقدا ده‌ستی تێدابێت که‌ له‌ ئه‌نجامدا قونتراتچێكی مه‌ده‌نی ئه‌مه‌ریکا کوژرا و چه‌ندین ئه‌ندامی به‌شی خزمه‌تگوزاری ئه‌مه‌ریکا و سه‌ربازانی عێراقیش تێیدا بریندار بوون.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ هه‌ر له‌ په‌یوه‌ندی ئه‌و هه‌واڵه‌دا، رۆژنامه‌ی ئورشه‌لیم پۆست ده‌نووسێت ئیواره‌ی یه‌کشه‌مه‌ به‌ کاتی خۆجێی هیزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و عێراق سه‌رکردایه‌تیه‌کانی که‌تائیب یان کرده‌ ئامانج له‌ وه‌لام به‌ هێرشێک بوو که‌ رۆژی هه‌ینی قونتراتچییه‌کی ئه‌مه‌ریکا تێیدا کوژرا.

به‌ گوێره‌ی سکای نیوز کاتژمێر پێش هه‌شتی ئیواره‌ به‌ کاتی عێراق بۆمبێک له‌ نزیک شاری ئه‌ل قائیم له‌ نزیک سنوری عیراق ته‌قیه‌وه‌.

ملیتانه‌کانی شیعه‌ به‌ پشتیوانی ئیران زیاتر له‌ 10 هیرشیان بۆ سه‌ر ئه‌و بنکانه‌ بردووه‌ که‌ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکای لێده‌ژین. هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێڕاق به‌شێک له‌ هاوبه‌ندی دژی داعشن. ملیتانی که‌تائیب به‌شێک له‌ هیزه‌کانی ئاسایشی عیراقن که‌ به‌ یه‌که‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ناسراون.

XS
SM
MD
LG