شه‌مه هێزی سه‌ربازی عێراق ڕایگه‌یاند له ناوچه‌ی سنووری هێرشی کردوه‌ته سه‌ر چه‌ند شارۆچکه‌یه‌ک ئه‌وانه‌ی هێشتا له ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دا ماونه‌ته‌وه.
ڕاگه‌یه‌نددراوه سه‌ربازیه‌که ده‌ڵێت هێرشه‌که له‌ناوچه‌ی عه‌کاشات بوه له‌سنووری سوریا که یه‌ده‌کی گازی سروشتی زۆری لێیه و سه‌ره‌تایه‌که بۆ ڕێگاخۆشکردن بۆ کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی شارۆچکه‌ه‌کانی ناوچه‌ی فرات، له‌وانه ناوه‌ندی قائم له‌سه‌ر سنوور.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که ده‌شلێت هێزی ئاسمانی عێراق به‌هه‌زاران نووسراوی له شه‌وی ڕابردوو به‌سه‌ر شاره‌که‌دا له باشووری ئاوی فورات خستۆته خواره، هه‌روه‌ها له شارۆچکه‌ی قائم و ڕاوه و عانه تێیدا هاتوه یان ده‌بێت خۆیان ڕاده‌ستکه‌ن یان ڕووبه‌ڕووی مردن ببنه‌وه.
دوو هاوپه‌یمانی دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له پێشڕه‌ویدان له خاکی سوریادا که هاوپه‌یمانی هێزی حکومه‌تی سوریا به‌پشتیوانی هیزی ئاسمانی ڕوسیا و ملشیاکانی ئێران پشتیوانیان ده‌کات. هه‌روه‌ها له خاکی عێراق هاوپه‌یمانی کورد‌و و عه‌ره‌ب و وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان پشتیوانی ده‌کات.