Accessibility links

لە هەولێر خوپێشاندان دەکرێت و داوا دەکەن عێراق ببێتە ئەندام لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی


لە هەولێر خوپێشاندانێک بۆ بەردەم وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، داوا دەکرێت عێراق ببێتە ئەندامی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە خوپێشاندانەکەدا ژمارەیەک لە پاریزەر و مافپەروەر و چالاکوان و چین و توێژی تر بەشداریان کردبوو، لە یادی 30 ساڵەی ئەنفالدا خوپێشاندەران داوایان کرد عێراق ببێتە ئەندامی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و دەڵێن لە ئێستادا 124 وڵات پەیوەست بوونە بە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دواترینیان هەر یەکە لە وڵاتانی فەلەستین و سلفادۆر بوون ، لەبارەی ئەوەی کە تا ئێستا چەند کەس دراون بە دادگا و سزادراون ئەوانەی کە دەستیان هەبووە لە ئەنفالدا و تاوانبارن ، عەلی مەحمود سەرۆکی تۆڕی هاوپەیمانی ریکخراوە کوردستانییەکان لە پێناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و رێکخەری خوپێشاندانەکە بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئێمە بەردەوام فشارمان کردووە لە ساڵی 94 تا ئێستا ئەوە 24 ساڵە ئێمە لیستی ئەو ناوانەمان بڵاوکردووە و داوامان کردووە کە ئەمانە بدرێنە دادگا بەڵام ئەوەبوو بریاری دادگاش دەرچووە تەنها سێ کەس دراون بە دادگا و تا ئێستاش لە ئەنجومەنی دادوەری ئەو 258 کەسە تاوانبار نین .

لە لایەکی تر حاکم عەبدولرەحمان سێوەیلی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی داد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت هەندێک شت هەیە لە دەرەوەی دەسهەڵاتی دەزگای داواکاری گشتیە کە بەشێکە لە وەزارەتی داد ئەوە دەگەرێتە سەر ئەو لایەنانەی کە وەکو پێویست نەیانتوانیوە یان هۆکارەکەش دەتوانن خویان راستەوخۆ ڕوونکردنەوەی بدەن ، هیوادارین ئەو مەبەستەی کەلە پێناویدا هاتوون جێبەجێ بکریت چونکە ئەوە چارەنووسی میلەتێکە ئەوە تاوانێکە ویژدانی مرۆڤایەتی دێنێتە دەنگ، ئێمە بەڵێن دەدەین کە درێخی ناکەین و هەر کارێک لە ژێر دەسەڵاتی دەزگای داواکاری گشتی بێت لە رابردوو تا ئێستا و ئایندەش درێخیمان نەکردووە و ناشی کەین بەڵام ئەوەی لە دەرەوەی دەسهەڵاتی ئێمەیە دەتوانن ئێوە ڕوونکردنەوە لەو لایەنانە وەربگرن چونکە ئێمە وەکیلی ئەوان نین لە جیاتی ئەوان قسە بکەین.

جێگای ئاماژەبۆکردنە خوپێشاندەران دەڵێن ئەگەر ئەم داواکاریەی ئەوان جێبەجێ بکردایا کە 13 ساڵە داوای دەکەن ئێستا کەیسی تاوانەکانی سنجار و دوز و شار و شارۆچکەکانی دیکە بە ئاسانی دەگەیشتە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و تاوانەکان بەجێنۆساید و تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دەناسێندران، بویە داوا دەکەن بە زوترین کات عێراق پەیماننامەی ڕوما واژوو بکات و پەیوەست بێت بە دادگای تاوانی نێودەوڵەتیەوە و ببێتە وڵاتی 125 ەمینی ئەندام لەو دادگایە و هاوکات داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزە سیاسیەکان دەکەن کەوا بە ئەندامبوونی عێراق لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بکاتە خاڵی داواکاری خوی، و هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هیچ تۆمەتبارێکی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی نەکات و نەبێتە هەرێمی رزگاربوونی تاوانبارانی تاوانە مەزنەکان .

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:37 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG