Accessibility links

ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی کە لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی ڕوویان دا چەندین شتی بەدوادا هات. لەوانەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێشخەری کرد بۆ سڕکردنی ئەنجامەکانی ڕیفراندۆمەکەی 25 ی مانگی 9 و داوای کرد بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستاندن و کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن، بەڵام حەیدەر ئەلعەبادی سەرۆک وەزیری عێراق ڕەتی کردەوە کە تەنها بە سڕکردنی ئەنجامەکان گفتوگۆ دەستپێبکاتەوە و داوا دەکات ئەنجامی ڕیفرادۆمەکە بە تەواوەتی هەڵبوەشێندرێتەوە. لەلایەکی ترەوە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ماوەی ئەم خەولەی پەرلەمانی بۆ هەشت مانگ درێژ کردەوە.

ئایە ئەم ڕووداوانەی کە لە کەرکوک و ناوچەدابڕاوەکاندا ڕوویاندا شکستی سیاسی بوون یان شکستی لەشکری؟ ئایە هیچ دەرفەتێک ماوە لە نێوان بەغداو هەرێم بۆ گفتو گۆ. ئەگەر هەرێمی کوردستان بچێتەوە سەر مێزی گفتوگۆش لەگەڵ بەغدا گفتوگۆکانی لە سەر چ بنەمایەک دەستپێ دەکات؟ پەرلەمانی هەرێمی کودستان پشتی بە چ بەندێکی دەستوری بەستووە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی خۆی؟

دکترۆ ڕێبوار فەتاح نوسەر و شیکەرەوەی سایاسی بنکە لە بەریتانیا و دکترۆ لوئەی جاف پسپۆڕی کاروباری سیاسیبنکە لە فەرەنسا لەم مێزگردەی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وەڵامی ئەم پرسیارانەو کۆمەڵێک پرسیاری تر دەدەنەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:44:56 0:00

XS
SM
MD
LG