Accessibility links

کاوه به‌هرامی: حێزبی دێمۆکڕات به پێی بڕیاری ڕێبەراەتیەکەی له ئه‌گه‌ری هه‌ڕەشه بۆ سه‌ر کوردستان هەڵس‌وکه‌وت دەکات.


ده‌فته‌ری سیاسی حێزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران، له به‌یاننامه‌یێکدا پشتگری خۆی بۆ پرسی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمی کوردستان ڕاگه‌یاندوه. ئه‌م به‌یاننامه مافی چاره‌نوس به مافی سه‌ره‌کی گه‌لان ده‌ناسێت و پێشوازی له هه‌نگاو هه‌ڵهێنانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌م مافه ده‌‎کات.

له‌م به‌یاننامه‌دا هاتوه: "بڕیاری سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەبردنی ڕێفراندۆم لە ٢٥ی سێپتامبردا، بڕیارێکی نەتەوەیی و پێداگری لە سەر مافێکی ئینسانی و داوایەکی ڕەوای کوردە کە دەیان ساڵە لە بەشە جیاوازەکانی کوردستاندا خەباتی بۆ دەکا و دەیەوێ خۆی بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدا."

ئه‌م پشتگریه له چ ڕوانگه‌یێکه‌وه کراوه و به کرده‌وه چ ماناگه‌لێکی ده‌بێت؟ ئایا له ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شەی سه‌ربازی و هێرشکردنه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ئه‌م حێزبه ئاماده‌یه به هێزی پێشمه‌رگه‌ی به‌رگری له هه‌رێمی کوردستان بکات؟

پێشتر و له ده‌ستپێکی هێرشی داعش بۆ سه‌ر کوردستان و دوای داوای فه‌رمی به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان له حێزبه‌کانی کوردستانی ئێران بۆ یارمه‌تی پێشمه‌رگانه، حێزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێرانیش هه‌ندێک له هێزه‌کانی خۆی نارده به‌ره‌ی شه‌ڕه‌وه و به‌رگری له هه‌رێمی کوردستان کرد.

ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی یان نه‌یارانی تری هە‌رێمی کوردستان له نێوخۆی عێراق و یان لە وڵاتانی دراوسێی نه‌یار له ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه له کاردانه‌وه به ڕیفراندۆم هێرش بکه‌نه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان یان ناوچه دابڕاوه‌کانی کوردستان، حێزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران چ هه‌ڵوێستێک ده‌گرێت و چۆن به‌رگری له مافی گه‌لی کورد له‌و هه‌رێمه ده‌کات؟

بۆ وەرگرتنی وڵامی ئه‌م پرسیارانه، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کاوه به‌هرامی، ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوه‌ندی حێزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران وتووێژمان کردوه.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:26 0:00

XS
SM
MD
LG