هەتا دێت و گرژیـیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ڕوو لە زیادبوون دەکەن و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان سوورن لەسەر ئەنجامدانی سەرەڕای فشاری ناوخۆ و دەرەکی.
ڕۆژی سێشەممە پەرلەمانی عێراق لە دەنگدانێـکدا بڕیاری هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی ڕەتکردەوە و گڵوپی سەوزی بۆ سەرۆک وەزیری عێراق داگیرسان لەوەی هەموو ڕێوشوێنێـک بگرێتەبەر بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق.
پاش دوو ڕۆژی دیکە لەسەر داوای حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیر پەرلەمانی عێراق بەبێ نوێنەرانی کورد بڕیاری لابردنی نەجمەدین کەریمی دا لە پـۆستی پارێزگاری کەرکوک.
ئەم بڕیارانەی بەغدا هێندەی دیکە گرژیـیەکانی زیاترکرد، هاوکاتیش فشاری نێودەوڵەتیش زیاتربوون. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی پـێنجشەممە لە وتارێکی بۆ جەماوەر لە زاخۆ دووپاتی کردەوە ڕیفراندۆم لە کاتی دیاریکراوی خۆی لە 25 ی ئەم مانگە سازدەکرێت و گوتی "ئاکامەکەی چی دەبێت با بێت."
پـرسیار لێرەدا ئەوەیە ئایا ئەم گرژیانە شیانی هەیە پـێکدادانی لێبکەوێتەوە؟
ئایا ئەم فشارانەی بەغدا و وڵاتانی دراوسێ ماڵی کورد یەک دەخات؟
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه ده‌بێت که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه ده‌بن:
هێمن مه‌نسور جێگرى مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قین ى یه‌كێتى.
جوان حه‌سه‌ن ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك لە یەکگرتووی ئیسلامی.
عامر ره‌فعه‌ت به‌رپرسى ناوچه‌ى سهعدیهى پارتى
ئێوه‌ش ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵ و فه‌یسبوک ڕاوبۆچوون و پـرسیاره‌کانی خۆتان بۆ به‌رنامه‌که ڕه‌وانه بکه‌ن.
Email: kurdish@voanews.com
Facebook: voa.kurdish