وه‌ک هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ بڵاویان کردوه‌ته‌وه قاسم سۆلێمانی، فه‌رمانده‌ی سۆپای قۆدسی ئێران، سه‌ردانی کوردستانی کردوه و ڕۆژی چوارشه‌ممه واته ئه‌مڕو چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌ندیک له به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان له سلێمانی ئه‌نجامداوه و دواتر گه‌شتوه‌ته هه‌ولێر.
ده‌کۆترێت ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م سه‌فه‌ره داوا کردن له به‌رپرسانی هه‌ریم و له‌وانه مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه تا به‌ڕێوه چوونی ڕێفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان وه‌دوا بخرێت.
ئایا داواکاری قاسم سۆلێمانی، ئه‌گه‌ر به‌فه‌رمی داوای وای له به‌رپرسانی هه‌رێم کردبێت، ده‌توانێت ببێته هۆی وه‌دواخستنی پرسی ڕێفراندۆم له هه‌رێمی کوردستان؟ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان چه‌ند ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ دژایه‌تی ئێران و تۆرکیا پرسی ڕێفراندۆم به‌ڕیوه ببن؟
له هه‌مان کاتدا ده‌کوترێت هاکان فیدان، به‌رپرسی میتی تورکیاش چوه‌ته هه‌رێمی کوردستان بو ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی هه‌ریم بەو قه‌ناعه‌ته بگه‌ینێت بڕیاری هەرێم بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بڕیارێکی هەڵەیە. دەسەڵاتدارانی هەرێم دەڵێن بڕیاری ئەم ڕیفراندۆمەیان داوە، چونکە بێ هیوابوون لەوەی حکومەتی ناوەندی عێراق داخوازیـیەکانی کورد بەدی بهێنێت.
ریفراندۆم دەکرێت یان نا؟ ئایا کاریگەری گۆشاره‌کانی ئێران و تۆرکیا ده‌بێته هۆی ڕاگرتنی ڕێفراندۆم ؟ ئێران و تۆرکیا چۆن به‌رانبه‌ر به کوردستانی ڕۆژی دوای ڕێفراندۆم هه‌ڵوێست ده‌گرن؟
له به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وته‌دا، ئه‌م باسه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان عیماد عه‌لی، ڕۆژنامه‌وان و چاودێری سیاسی له سلێمانی و ڕه‌زا که‌عبی، جێگری سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان تاوتۆ کردوه.