بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە شاری کەرکوک و زیادبوونی قسە و باسی پەیوەست بە ڕیفراندۆم و هەوڵی سەربەخۆیی، بوونەتە بابەتی مشتومڕی شەقامی کوردی و هەروەها مایەی نیگەرانی حکومەتی ناوەندی عێراق و وڵاتانی دراوسێش.
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەم هەفتەیەی گوتی لەگەڵ کاربەدەسـتانی هەرێمی کوردسـتان سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک وتووێژی کردووە و پـێی ڕاگەیاندوون ئەمە کارێکی هەڵەیە لەم کاتەی هێشتا حەویجە بە دەسـتی داعشەوەیە. گوتیشی دەکرێت کێشەی ناوچە جێ ناکۆکەکان بە ڕێگەی دەسـتور چارەسەربکرێن.
لە ئەنکەرە، کاردانەوەکان زۆر لە بەغدا توندتربوون. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە چاوپـێکەوتنێـکی تەلەفیزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە گوتی لە کەرکوک تورکمان و عەرەب پشـتگوێ خراون لە کاتێکدا بەپـێی مێژوو شارێکی تورکمانیـیە و ناکرێت بۆ تاکە نەژادێک ببێت. گوتیشی دەسەڵاتی کوردی و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردسـتان لەو شارە ڕەتدەکاتەوە.
لە نێو شەقامی کوردیش زۆر زیاتر لە دەرەوە مەسەلەی سەربەخۆیی و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک مشتومڕیان لەسەرە. بەشێـک بە کاتی گونجاوی دەبینن بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵا و سەربەخۆیی و بەشێـکیش گومانیان هەیە هەوڵی جیدی بۆ سەربەخۆیی هەبێت و دەڵێن تەنها هەوڵێـکە بۆ سەرنج لادان لەسەر قەیرانەکانی نێو هەرێم.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه ده‌بێت که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه ده‌بن:
ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.
محەمەد سعود، بەرپـرسی بەرەی تورکمانی لە کەرکوک.
ئێوه‌ش ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵ و فه‌یسبوک ڕاوبۆچوون و پـرسیاره‌کانی خۆتان بۆ به‌رنامه‌که ڕه‌وانه بکه‌ن.
Email: kurdish@voanews.com
Facebook: https://www.facebook.com/VOAKudish