Accessibility links

عێراق ڕەتی دەکاتەوە گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بکات سەبارەت بە ئەنجامی ڕیفراندۆمەکە


سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر عەبادی وتی حکومەتی ناوەند گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا ناکات سەبارەت بە ئەنجامی ڕیفراندۆمە نادەستوورییەکەبۆ سەربەخۆیی کە ڕۆژی دووشەممە بەڕێوەچوو، سەرەڕایب دژایەتیکردنی لەلایەن عێراق و تورکیا و ئێران و کۆمەڵەی نێودەوڵەتیەوە.

لە لێدوانێکیدا عەبادی وتی " ئێمە ئامادە نین گفتوگۆ یان مشتومڕ لەسەر ئەنجامەکانی ڕیفراندۆمە نادەستووریی و نایاساییەکە بکەین."

واچاوەڕواندەکرێت ئەنجامی ڕیفراندۆمەکە بە زۆرینەی دەنگ بە " بەڵێ" دەربچێت بۆ سەربەخۆیی کوردستان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG