Accessibility links

شوان داودی: پارتی و یەکێتی لە دوکان رێکەوتبوون شەڕ نەکەن


پاش ئەوەی سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەکانی عێراق هێرشیان کردە سەر کەرکوک و چوونە ناو شارەکانەوە، ڕەوکردنی خەڵکی سیڤیڵ دەستیپێکرد.

ئەندامی پەرلەمان لەسەر لیستی یەکێتی نیشتیمانی شوان داودی دەڵێت "پارتی ویەکێتی لە کۆبوونەوەی دوکان رێکەوتوون ئەو ناوچانە تەسلیم بکەنەوە، بەڵام سەرکردایەتی سیاسی کورد درۆیان لەگەڵ خەڵک کردوو ڕاستییەکەیان بەخەڵک نەوتووە."

بە پێی رێکەوتنی ستراتیژی ئەمنی حکومەتی عێراق و ئەمریکا ئەو ناوچانەی کە جێناکۆکن بە هاوبەشی هەرێم و حکومەتی عێراقی بەڕێوەببرێت، حکومەتی عێراقی داوای ئەوەی کردووە، "عێراق دەیەوێت بچێتەوە ئەو شوێنانەی کە لەسەر وەختی هاتنی داعش کەوتووەتە دەستی هێزی پێشمەرگە دەبێت بدرێتەوە بە عێراق."

XS
SM
MD
LG