ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سه‌رچاوه سروشـتیـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان گوتوویه‌تی هه‌رێمه‌که‌یان ده‌ست به هه‌نارده‌کردنه‌وه‌ی نه‌وت ناکاته‌وه هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌غدا به ڕێـکه‌وتنێـک ده‌گه‌ن سه‌باره‌ت به پـێدانی پاره‌ی کۆمپانیاکانی له هه‌رێمه‌که‌دا کارده‌که‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هه‌ورامی گوتوویه‌تی " ڕێـکه‌وتنێـک هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه نه‌وت هه‌نارده ده‌کرێت و پاره‌ی ئه‌و کۆمپانیانه‌ی کاره‌که ده‌که‌ن ده‌بێت له لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌نده‌وه دابین بکرێن، به‌ڵام حکومه‌تی به‌غدا ده‌یه‌وێت هه‌نارده هه‌بێت و پاره نه‌دات، ئێ ئه‌وه‌ش چۆن ده‌بێت؟"
هه‌فته‌ی ڕابردوو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان ئاگاهی دا به‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خۆی ڕاده‌گرێت ئه‌گه‌ر بێت و به‌غدا پاره‌کانی له‌سه‌ر شـانێتی نه‌یدات.
سه‌باره‌ت به‌م کێشه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وه‌ته ئێدوارد یه‌رانیان په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له قاهیره ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:24 خوله‌كه.