پاش ئه‌وه‌ی خه‌ڵـکی ناوچه‌کانی سه‌عدیه و جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په له‌م دوایـیانه‌دا به به‌رده‌وامی به سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان و حکومه‌تی هه‌رێمیان گوتووه ئه‌گه‌ر بێت و هێزی پـێشـمه‌رگه نه‌یه‌ته ناوچه‌کانیان و نه‌یانپارێزن ئه‌وا یان هه‌موویان ده‌کوژرێن و یان ده‌ربه‌ده‌ر ده‌بن. حکومه‌تی هه‌رێمیش بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که داوای له حکومه‌تی فیدراڵ کرد ڕێوشوێنی پـێویست بگرێته‌به‌ر، وه‌لێ کوشتن و ده‌ربه‌ده‌ربوونی هاوڵاتیانی کورد هه‌ر به‌رده‌وام بوون.
دواترین ڕووداو کوشـتنی به‌رپـرسێـکی یه‌کێتی و پاسه‌وانه‌که‌ی بوو له نزیک باره‌گای فه‌وجێـکی له‌شـکری عێراقی له شـارۆچکه‌ی سه‌عدیـیه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌مه کاربه‌ده‌سـتانی هه‌رێمی کوردسـتان ده‌ڵێن ئێدی ناتوانین له به‌رامبه‌ر کوشـتن و ده‌ربه‌ده‌رکردنی هاوڵاتیانی کورد ئه‌و ناوچانه بێ ده‌نگ ببین. هه‌ر بۆیه شه‌وی یه‌کشه‌ممه هێزێـکی پـێشـمه‌رگه گه‌یشـته ناحیـیه‌ی سه‌عدیـیه و هێزێـکی دیکه گه‌یشـته قه‌زای خانه‌قین.
فه‌رمانده‌ی له‌شـکری کوردستان ده‌ڵێن حکومه‌تی به‌غدا ڕازی بـبێت یان نا ئێدی ناهێڵێن هاوڵاتیان بکوژرێن و ئه‌و هێزانه له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان چوونه‌ته ئه‌و ناوچانه.
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێسـتی حکومه‌تی هه‌رێم دکتۆر به‌رهه‌م سـاڵح سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم له لێـدوانێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی" هه‌ڵوێستی حکومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی کوردسـتان و هه‌موو لایه‌نه سیاسیـیه‌کان ئه‌وه‌یه ناکرێت ئه‌و بارودۆخه‌ی سه‌عدیـیه و جه‌له‌ولا به‌و شێوه‌یه قبوڵ بکه‌ین و ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌ر چوو که کورد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کورده ڕابگوێزرێت و دووچاری تیرۆر ببێت. بۆیه چاوه‌ڕوانی کۆمه‌ڵێـک هه‌نگاوی کرده‌یی له لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه بۆ به‌رقه‌راربوونی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت ئه‌وا وه‌ک حکومه‌تی هه‌رێم ناچار ده‌بین بیر له شێوازی پاراسـتنی خه‌ڵـک و میلـله‌ته‌که‌ی خۆمان بکه‌ینه‌وه. ئه‌م جۆره ده‌سـتدرێژیه و تاوانانه ده‌رحه‌قی کوردی لێقه‌وماوی سه‌عدیـیه و جه‌له‌ولا و ناوچه‌کانی تری دابڕاوی کوردسـتان قابلی قبوڵ نیـیه."
سه‌باره‌ت به چوونی هێزی پـێشـمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه، مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی و یه‌کێـک له سه‌رپه‌رشـتیارانی ئه‌و ناوچانه ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر جارێـکی دیکه تووشی ئه‌نفال بـبێنه‌وه ئه‌وا ناهێڵین خه‌ڵـکی ئه‌و ناوچانه له‌ناوببرێن.
مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌ڵێت " سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد بڕیاری داوه که ئه‌وه قابیلی قبوڵ نیـیه و شه‌ڕ بـبێته‌وه، عێراق وێران ببێت، ئه‌و ناوچه‌یه کاول ببن، دووچاری ئه‌نفال بـبێنه‌وه و تووشی جینوساید بـبینه‌وه، قبوڵی ناکه‌ین که له‌به‌ر چاومان هه‌موو ڕۆژێـک ئه‌وه ڕووبدات."
جێی ئاماژه پـێـکردنه هه‌تا ئێسـتا هیچ ئاڵۆزیـیه‌ک له نێوان هێزی پـێشـمه‌رگه و له‌شـکری عێراق دروست نه‌بووه و هێزێـکی پـێشـمه‌رگه‌ش له پارێزگای هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه به‌ڕێکه‌وتووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:38 خوله‌كه.