Accessibility links

ڕوانگه: بازرگانی به مرۆڤ له هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا

  • شاهێد عەلەوی

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، دوێنێ سێشه‌ممه 27ی مانگه‌ 6 ڕاپـۆرتی ساڵانەی خۆی لە بارەی بازرگانی بە مرۆڤ لە جیهاندا بڵاو کرده‌وه. به پیی ئه‌م راپورته 20 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهان قوربانی ئەم بازرگانیـیەن و زۆربەیان داماو و بەستە زمانن و له‌و منداڵ و کچانه‌ن کە باوک و دایکیان جیابوونەتەوە.

له‌م ڕاپۆرته، داوا لە وڵاتان کراوه ئەو کەسانە دەسـتنیشان بکەن کە جلوبەرگی دەسەڵاتیان لەبەردایە و بەشداری لەو تاوانە دەکەن و کۆسپ لە بەردەم لێکۆڵینەوە یاسایـیەکان دروست دەکەن.

وڵاتی چین یەکێـکە لەو وڵاتانەی لە ڕاپـۆرتەکەدا باسی لێکراوە. دەیان هەزار کرێکاری کۆریای باکور بۆ ماوەی درێژ لە چین کاریان پێـدەکرێت، بەڵام موچەکانیان بۆ حکومەتی کۆریای باکور دەچێت و پاشان ئەو کرێکاران بە زۆر دەنێرنەوە بەبێ ئەوەی بپـرسن ئایا ئەوانە قوربانی بازرگانی مرۆڤن یان نا.

ڕاپـۆرتەکە لە 454 لاپەڕە پـێکهاتووە و تیایدا باس لە ئاستەکانی بازرگانی بە مرۆڤ دەکرێت لە 187 وڵات و ناوچە، لەوانە له ئێران، عێراق و هه‌رێمی کوردستان و زۆربه‌ی وڵاتانی تری جیهانیش.

له به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وته، بۆ باسکردن له سه‌ر ئاستی بازرگانی به مرۆڤ و به تایبه‌ت باز‌رگانی به جه‌‌سته‌ی خانمان له هه‌رێمی کوردستان و له‌وانه‌ خانمانی ئێرانی و هه‌روه‌ها به‌رپرسیاری و شێوازی هه‌ڵوێست گرتنی به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی کوردستان و ئێران له‌م باره‌یه‌وه میوانداری به‌ڕێزان خاتوو تارا حوسێن، وته‌بێژی ڕێکخراوه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی دانیشتووی هه‌ولێر و خالید موحه‌ممه‌دزاده، ڕۆژنامه‌وانی دانیشتووی سولێمانی ده‌که‌ین.

XS
SM
MD
LG