هێرشێکی ئاسمانی عێڕاق له خۆرهه‌ڵاتی سوریا 45 ئه‌ندامی داعشی کوشتوه وه‌ک له‌شكری عێڕاق شه‌مه ئیدعای کرد.
فه‌رمانده‌یی کرداره‌کانی هاوبه‌شی عێڕاق گوتی فڕۆکه‌کانی شه‌ڕه‌وانی ئێف_16 هه‌ینی هێرشێکیان بۆ سه‌ر سێ ماڵ له شارۆچکه‌ی هه‌جین برد شوێنێک ڕێبه‌رانی داعش کۆبوونه‌وه‌یان هه‌بوو.
له نێو کوژراوه‌کان دا "جێگری وه‌زیری شه‌ڕ،" و یه‌ک له "ئه‌میره‌کانی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یه‌ندن،" هه‌روه‌ها باوه‌ڕپێکراوی نزیکی ڕێبه‌رو سه‌رۆکی پولیس ده‌بینرێن.
عێراق له وه‌تا پاره‌که‌وه چه‌ندین هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر داعش له سوریا دا ئه‌نجام داوه.
هێرشه‌کانی به په‌سندکردنی حکومه‌تی سوریا و هاوبه‌ندی به ڕێبه‌ری ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجام دران.
سه‌رۆک وه‌زیری عێڕاق له مانگی دێسامبری پاره‌که گوتی داعش له هه‌ریمه‌که‌دا شکست دراون به‌ڵام ئه‌و گروپه هێشتا به شێوه‌ی تاقم و ده‌سته له سه‌ر سنوری عێڕاق له گه‌ل سوریادا چالاکن.