سه‌رچاوه‌کانی ئاسایش ڕاپۆرتی کوژرانی 11 ئه‌فسه‌ری عێراقی و ملیتانه‌کانی ئیسلامیان کرد له شه‌ڕ و پێکدادانێک که له شاری ڕمادی له باکووری عێڕاق ڕوویدا، وه‌ک کانالی ته‌له‌ڤزیونی ئه‌ل جه‌زیره ئه‌مڕۆ 17ی سیپتامبر له هه‌واڵێکی ته‌نگه‌تاوی دا ڕایگه‌یاند.
زۆربه‌ی هه‌ریمی ئه‌نبار له 2014 دا که‌وته ده‌ستی داعش ئه‌گه‌رچی له‌شکری و هێزه‌کانی ئاسایشی عیراق وای کرد که گرووپه‌که له دیسامبری 2015 دا له رمادی ده‌ربکات.
فه‌لوجه، یه‌که‌م شاری عێڕاقه که که‌وتبۆ ده‌ستی داعش له مانگی جوون دا سه‌رله نوی ئازاد کرا.
پولیس و له‌شکری عێڕاق خاڵه‌کانی پشکنینی فه‌لووجه‌یان ڕازاندبۆوه بۆ ئه‌وه‌ی پیشوازی له یه‌که‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوانی شار بکه‌ن دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و شاره له مانگی جوون دا له ده‌ستی داعش ڕزگار کرا.
فه‌واز ئه‌ل-کوبه‌یسی، که بنه‌ماڵه‌که‌ی له نێو ئه‌و که‌سانه‌دایه ڕۆژی شه‌مه گه‌ڕانه‌وه گوتی: "ئه‌مرۆ هه‌ست ده‌که‌م سه‌رله‌نۆی له دایک بووم."
ئه‌و پێرێژنه ته‌مه‌ن 70 ساڵی له سه‌ره‌تای ڕۆژه‌کانی کونتڕۆلی جیهادییه‌کان بۆ سه‌ر شاری فه‌لوجه ئه‌و شاره‌ی جێ هێشت، پێش ئه‌وه‌ی گرووپی داعش ده‌ست به هێرشی مانگی جوون له سه‌رانسه‌ری عێڕاق دا بکات.