Accessibility links

لە هێرشێکدا 20 چەکداری داعش لە موسڵ دەکوژرێن


وته‌بێژێکی له‌شکری عێراق ده‌ڵێت له‌ هه‌ێڕشێکی ئاسمانیدا له‌ باکوری عێراق 20 چەکداری داعش کوژراون.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا که‌ له‌ رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌، ژنەراڵ یه‌حیا ره‌سوڵ ده‌ڵێت ئەو چەکدارانە له‌ تونه‌لێکدا له‌ ناوچه‌ی بادوش له‌ باکوری رۆژئاوای موسڵ خۆیان شاردبووه‌وه‌.

ره‌سوڵ ده‌ڵێت هێڕشه‌که‌ له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی به‌ رێبه‌رایه‌تی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان ئه‌نجام دراوه‌، بەڵام ئاماژەی بۆ کاتی ئەنجامدانی هێرشەکەی نەکرد.

جێی وەبیرهێنانەوەیە داعش له‌ سه‌ره‌تای هێڕشه‌کانی له‌ مانگی شەشی ساڵی 2014 له‌ باکوری عێراق، نزیکه‌ی 600 زیندانی شیعه‌یان له‌ زیندانی بادۆشدا کوشت.

له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا داعش هێدی هێدی له‌ زۆری ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ عێراق و سوریا له‌ ژێر ده‌ستیاندا بوو وه‌ ده‌رنراوون، به‌ڵام گروپه‌که‌ هێشتا له‌ ده‌شته‌کانی سوریا و ناوچه‌ دوور ده‌سته‌کان له‌ درێژایی سنووری عێراق و سوریادا بوونیان هه‌یه‌.

XS
SM
MD
LG