Accessibility links

هێزەکانی لەشکری عێراق بەرەو شاری موسڵ پێشڕەوی دەکەن


هێزەکانی عێڕاق و هێزەکانی پێشمەرگە لە دەمێکدا بەرەو شاری موسڵ پێشڕەوی دەکەن زۆربەی ماڵەکان چۆل کراون.
هێزەکانی عێڕاق و هێزەکانی پێشمەرگە لە دەمێکدا بەرەو شاری موسڵ پێشڕەوی دەکەن زۆربەی ماڵەکان چۆل کراون.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ داوای لێکوڵینەوەیەکی سەبارەت بە هێرشێکی هەوایی لە باکووری عێڕاق کرد کە مزگەوتێکی شیعەی لە شارۆچکەی داقۆق بوو بە ئامانج.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی ئاسۆشێتێدپرێش هیزەکانی عێڕاق دووشەمە پێشڕەوییان بۆ نێو دوو گوند کرد ولە موسڵ نزیکتر بوونەوە بۆ ئەوەی ئەو شارە لە دەست داعش ئازاد بکەن و هەروەها رووبەرووی پرسیار سەبارەت بە هێرشێکی هەوایی بۆ سەر مزگەوتێک بوونەوە کە ١٣ کەس تێیدا کوژران.

هێزەکانی تایبەتی عێڕاق بەرەبەیانی لە نزێک بارتێلا سەنگەرەکانی داعشیان کوتا، کە شارێکی مێژوویی مەسیحی یەکان لە خۆرهەڵاتی مووسڵە کە حەوتووی ڕابردوو گرتبوویانەوە.

تا ئێستا، زۆربەی شەڕەکان لە ئەو شارۆچکە و گوندانە بووە کە خەڵکی تێدا نیشتەجێ نین، بەڵام هێزەکانی تایبەتی زیاتر لە ٧٠ مەدەنییان لە تۆپ زاوا دۆزیەوە کە خۆیان پەنا دابوو. هێزەکانی عێڕاق و هێزەکانی پێشمەرگە لە دەمێکدا بەرەو شاری موسڵ پێشڕەوی دەکەن زۆربەی ماڵەکان چۆل کراون.

کوردستانی عێراق، ٢١ی ئوکتۆبری ٢٠١٦. وێنە: مۆڕداک/ دەنگی ئەمەریکا
کوردستانی عێراق، ٢١ی ئوکتۆبری ٢٠١٦. وێنە: مۆڕداک/ دەنگی ئەمەریکا

هێزی هاوپەیمان بە پێشەنگی ئەمەریکا گوتی یەکشەمە لە نزێک شاری موسڵ شەش هێرشی هەوایی بەڕێوەبرد، کە ١٩ سەنگەری شەڕ و ١٧ ئوتوموبیلی لە ناوبرد، و هەروەها موشک هاوێژ و تۆپخانە و تونێلیشی گرتنەوە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕێکخراوی چاودێری بە سەر مافەکانی مرۆڤ داوای لێکوڵینەوەیەکی سەبارەت بە هێرشێکی هەوایی لە باکووری عێڕاق کرد کە مزگەوتێکی شیعەی لە شارۆچکەی داقۆق کردە ئامانج.

هێرشێکی هەوایی بۆ سەر گوندێکی شیعە نشین لە نزیک شاری کەرکووک
هێرشێکی هەوایی بۆ سەر گوندێکی شیعە نشین لە نزیک شاری کەرکووک

ئەو هێرشە لە میانەی هێرشێکی داعش بۆ سەر کەرکووک ئەنجامدرا کە مەبەستی داعش ئەوە بوو سەرنجی خەڵک لە سەر شەڕ بۆ گرتنەوەی موسڵ لابەرێت.

هێرسی داعش بۆ سەر کەرکووک ماوەی دوو ڕۆژی خایاند و لانی کەم ٨٠ کەس کوژران، کە زۆربەی ئەندامانی هێزەکانی ئاسایش کورد بوون.

هێزی هاوپەیمان و لەشکری عێڕاق تەنیا ئەو لایەنان کە ناسراون بە ئەوەی بە فڕۆکەی لەشکری بە سەر عێراق دا دەفڕن.

کۆلۆنێل جان دۆریان، وتەبێژێکی لەشکری ئەمەریکا، گوتی هێزی هاوپەیمان "بێگومان مسۆگەرە" کە ئەو هێرشە هەواییەی بەڕێوە نەبرد کە تێێدا مەدەنێکان لە داقۆق کوژران و ئاکامی ئەو لێکۆڵینەوەی بە حکومەتی عێڕاق راگەیاندووە، کە ئەویش خەریکی لێکۆڵینەوەی خۆیەتی.

XS
SM
MD
LG