وتەبێژی دادگای ناوەندی بۆ تاوانەکان لە بەغداد لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند دادگا سزای لە سێدارەدانی بۆ تورکێک دەرکرد بە تۆمەتی ئەوەی چۆتە ناو ڕێکخراوی داعشەوە.
وتیشی سزای زیندانیکردنی هەتا هەتایی بۆ 10 ژن دەرکراوە کە ڕەگەزنامەی جیاوازیان هەیە و دەتوانرێت هەموو سزاکان جێبەجێ بکرێن.
وتەبێژی فەڕمی ئەنجومەنی دادگای باڵای عێراق عەبدولستار بەیرەقدار وتی " دادگا سزای زیندانیکردنی تا هەتایی بۆ 10 ژن دەرکردووە دوای ئەوەی بە تۆمەتی تیرۆر تۆمەتبار کراون و هەروەها سزای لە سێدارەدانی بۆ تیرۆریستێکی دیکە دەرکردووە کە ڕەگەزنامەی تورکی پێیە."
جێی ئاماژەیە بە هەزاران چەکداری بیانی لە ڕێکخراوی داعشدان لە عێراق و سوریادا.
دادگاکە مانگی ڕابردوو سزای لە سێدارەدانی بۆ کچێکی ئەڵمانی دەرکرد بە تۆمەتی ئەوەی چۆتە ناو داعشەوە و هەروەها چەکدارێکی ڕوسیشی بە هەمان تۆمەت تۆمەتبار کرد و سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرکرد.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز