Accessibility links

داعش هه‌ڕه‌شه‌ له‌ حکومه‌تی عێڕاق ده‌کات


گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی گرته‌ ڤیدئۆیه‌کی بڵاوکردۆته‌وه‌ که‌ تێیدا چه‌ند بارمته‌ ده‌بینرێن و ئه‌و گرووپه‌ داوا ده‌کات که‌ هه‌موو ژنه‌ به‌ندکراوانی سونی سه‌ر به‌ گرووپه‌که‌ی که‌ له‌ به‌ندیخانه‌کانی عێڕاق دان ئازاد بکرێن.

ئه‌و گرووپه‌ ده‌ڵێت سێ ڕۆژ مۆڵه‌ت به‌ حکومه‌ت ده‌دات که‌ ئه‌و به‌ندکراوانه‌ ئازاد بکات، ئه‌گینا هه‌ر ئه‌و شه‌ش پیاوه‌ی که‌ له‌ گرته‌ڤیدئۆکه‌ دا ده‌بینرێن ده‌یان کوژێت، واتا ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌ پولیس و چه‌کداری سه‌ر به‌ حکومه‌ت ده‌ناسێنن.

ئه‌و گرته‌ ڤیدئۆیه‌ له‌ سه‌ر ماڵپه‌رێكێ جیهادی له‌ ڕۆژی شه‌مه‌دا بڵاوبۆوه‌ یه‌ک حه‌وتوو دوای ئه‌وه‌ی گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ڕایگه‌یاند که‌ 17 پولیس و ئه‌ندامانی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ڕفاندوون، که‌ زۆربه‌یان حه‌شدن و به‌ لایه‌نگری له‌ حکومه‌ت شه‌ڕ ده‌که‌ن.

له‌ ئه‌م حه‌وتووانه‌ی دوایی حه‌یده‌ر ئه‌ل عه‌بادی له‌ ژێر گوشار دایه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی سه‌رله‌ نوێ ده‌ستی به‌ بارمته‌گرتن کردۆته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG