گرووپی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پیاوانی عه‌شیره‌یی و ژنان له هه‌ریمی ئه‌نباری عێڕاق ڕیز ده‌که‌ن و لانی که‌م 50 که‌سیان لێ ده‌کوژن، وه‌ک کاربه‌ده‌ستان شه‌مه گوتیان، ئه‌مه‌ش کوشتنی هه‌ره ئه‌م دواییانه‌ی ئه‌و گرووپه‌ی ئه‌نجامی داوه.
ئه‌و ده‌ستریژی کردنه دره‌نگانی هه‌ینی له گوندی ڕه‌ئسه‌ل مه‌عه، له باکووری شاری ڕۆمادی پێته‌ختی ئه‌نبار ڕووی دا وه‌ک ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکه فه‌لاح ئه‌ل عیساوی کوتی.
ملیتانه‌کان تاوانیان خسته سه‌ر پیاوان و ژنانی عه‌شیره‌تی ئه‌ل ئه‌بوو نیمر که توڵه‌یان له داعش ئه‌ستانده‌وه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه ئه‌وانی له ماڵه‌کانیان په‌ڕێوه کرد کاتێک گرووپه‌که شاری هیت ی له مانگی ڕابردوودا گرت، وه‌ک ئه‌ل عیساوی به ئاژانسی ئاسۆشێتدپرێسی گوت:
"ئه‌و کوشتنانه نزیکه‌ی هه‌ر ڕۆژه له ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆلی داعش ئه‌نجام ده‌درین و ئه‌وان هه‌روا ئه‌و کاره‌ی ده‌که‌ن مه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه تێرۆریسته پێشی پێ ده‌گیرێت.
کاربه‌ده‌ستێک له ئافیسی ئوستانی ئه‌نبار پشتڕاستی ژماره‌ی کوژراوانی کرد. ئه‌و ناوی خۆی نه‌درکاند له به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگای پێنه‌درا بوو بۆ ڕۆژنامه‌وانان بدوێت.