Accessibility links

گروپە چەکدارەکانی عێراق بە مەرج ڕێکدەکەون لەسەر ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا


گروپێکی چەکداری عێراقی وتی کۆمەڵێک لە گروپە چەکدارییەکانی عێراق کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێدەکرێت لەنێو خۆیاندا ڕێکەوتوون لەسەر ڕاگرتنی هێرشە موشەکیەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە وڵاتەکەدا، ئەمەش بە مەرجێک حکومەتی عێراق خشتەیەکی کاتی بدات لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا.

وتەبێژی کەتائیب حیزبوڵا کە یەکێکە لەو کۆمەڵانەی کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێدەکرێت لە عێراق وتی کاتێکی دیاریکراو نیە کە حکومەت بڕیارەکەی تیادا جێبەجێ بکات. وتیشی ئەگەر هێزەکانی ئەمەریکا سووربن لەسەر مانەوە ئەوا گروپە چەکداریەکان هێرشی توندتر ئەنجام دەدەن.

ئەمەریکا کە بە هێواشی هێزەکانی لە عێراق کەم دەکاتەوە و لە ئێستادا 5000 سەربازی لەو وڵاتەدا هەیە، مانگی ڕابردوو هەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەکەی کرد لە بەغداد، ئەمەش لەکاتێکدا ئەگەر حکومەتی عێراق کارێک نەکات بۆ ڕاگرتنی گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران کە بەردەوام هێرش دەکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لەڕێی هەڵدانی موشەک و چاندنی بۆمب لەسەر قەراغ شەقامەکان.

وتەبێژی کەتائیب حیزبوڵا محەمەد موحی بە ڕۆیتەرزی وت " گروپەکان مەرجێکیان داناوە بەتایبەتی بۆ حکومەتی عێراق، چونکە کاری حکومەتە بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەران جێبەجێ بکات."

وتیشی " ڕێکەوتنەکە لەنێو هەموو گروپەکاندا کراوە، ئەو گروپانەی کە هێزەکانی ئەمەریکاش دەکەنە ئامانج."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG