Accessibility links

عێراق دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ ئێران بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخات


بەرپرسانی عێراقی ئەمڕۆ بڕیاری قەدەغەکردنی هاتنە ناوەوەی هاوڵاتیانی ئێرانیان دا بۆ ناو خاکی وڵاتەکەیان لە سەرجەم خاڵەکانی پەڕینەوەی سنووری نێوان عێراق و ئێراندا، دوای ئەوەی دوو کەس لە قوم بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

هەر بەم هۆیەشەوە هێڵەکانی ئاسمانی عێراقی گەشتەکانی بۆ ئێران بۆ کاتێکی دیاری نەکراو ڕاگرت، بەڵام هێشتا ڕوون نیە کە ئایا ڕێگری لە نیشتنەوەی فڕۆکەکانی ئێرانی دەکرێت لە فڕۆکەخانەی بەغداد یاخود نا، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئێران لە پایتەختی عێڕاق بنیشێتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیاندنێکدا نووسیویەتی بڕیاردراوە ڕێگە لە هاتنی هاوڵاتیانی ئێرانی بگیرێت کە دەیانەوێت لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بێنە ناو خاکی عێراقەوە.

هەتا کاتێکی دیاری نەکراو لە سەرجەم دەروازە سنووریەکانی نێوان عێراق و ئێران تەنها ڕێگە بە هاتنی شاندە دپلۆماسیەکان دەدرێت، ئەوانیش پشکنینی پزیشكیان بۆ نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بۆ دەکرێت.

XS
SM
MD
LG