Accessibility links

مێزگردی تایبه‌ت: ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی و کاریگەریەکانی لە سەر هەرێمی کوردستان و حێزبه‌کانی کوردستانی ئێران

  • شاهێد عەلەوی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی ماوەی سەرۆکایەتی لە پاش 1ی مانگی 11وە درێژ ناکاتەوە. بارزانی ڕۆژی شەممە لە نامەیەکدا پلانی دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی ناردە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان. لە نامەکەدا داوا کراوە دەسەڵاتەکانی سەرۆک لە نێوان حکومەت، پەرلەمان و دەستەی دادوەریدا دابەش بکرێت.

حه‌شدی شه‌عبی و حکومەتی ناوەندی دوو حه‌وته له‌مه‌و پێش هێرشی لەشکری کردە سەر شاری کەرکوک و لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا حکومەتی عێراقی چەندین ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی کۆنترۆڵ کرد و فشارێکی زۆری خستە سەر کوردان بۆ تێکشکاندنی خەونی لەمێژینەی کوردەکان بۆ سەربەخۆیی.

لە لایێکی دیکەوە لە دانیشتنەکەی ڕۆژی یەکشەممەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕابوون مەعروف ئەندامی پەرلەمانی هەرێم ڕێگەی لێگیرا لەوەی کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی خۆی تەواو بکات کە سەبارەت بە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو.

ئه‌م گۆاڕنکاریانه له‌م کاتدا له به‌رژه‌وه‌ندی کورد له هه‌رێمی کوردستان یان نا؟ ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌م کاتدا مه‌ترسیه‌کان له کوردستان زیاد ده‌کات یان ده‌بێته هۆی ئه‌هوەنی زیاتری ڕه‌وشه‌که؟

به نسبه‌تی حێزبه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات چی؟ ئایا ڕۆشتنی مه‌سعود بارزانی ده‌توانێت ببێته هۆی زیاد بوونی ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نی نزیک به ئێران له یه‌کیه‌تی و ئه‌مه‌ش ده‌توانێت راسته‌وخۆ مه‌ترسی بۆ حێزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی بنکه له هه‌رێمی کوردستان درووست بکات؟

ئه‌م باسه‌مان له مێزگردێگی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌عید سه‌نه‌ندجی، هاوسه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان، حاته‌م منبه‌ری، لێکۆڵه‌ری سیاسی و سه‌لاح سۆفی، چاودێری سیاسی تاوتۆ کردوه.

XS
SM
MD
LG