Accessibility links

کۆمەڵێک موشەک ناوچەی سەوزی بەغداد دەکەنە ئامانج


کۆمەڵێک موشەک لە ناوچەی سەوزی بەغداد لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کەوتنە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتۆتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاسایش بە فرانس پرێسی وت سێ موشەک لەنزیک باڵیۆزخانەی ئەمەریکاوە کەوتوونەتە خوارەوە و دوو موشەکی دیکەش لە گەڕەکێکی ناوچەکەدا کەوتوونەتەوە خوارەوە.

هێزەکانی ئاسایشی عێراق لە بەیاننامەیەکدا وتی هێرشە موشەکییەکان تەنها زیانی مادییان لێکەوتۆتەوە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.

بەرپرسێکی ئاسایشی دیکە کە ئۆفیسەکەی لە ناوچەی سەوزدایە وتی سیستمی بەرگری موشەکی سی ڕام کە بۆ بەرگریکردن لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا جێگیرکراوە توانیویەتی ئاڕاستەی یەکێک لە موشەکەکان بگۆڕێت.

سەرچاوە/ فرانس پرێس، ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG