Accessibility links

عێراق: کەوتنە خوارەوەی دوو موشەک لە ناوچەی سەوزی بەغداد


سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لانی کەم دوو موشەک لە ناوچەی سەوزی بەغداد کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتۆتەوە.

ناوچەی سەوزی بەغداد باڵیۆزخانە بیانییەکان و دامەزراوە حکومیەکانی لەخۆگرتووە و هەمیشە لەلایەن گروپە چەکدارییەکانەوە بە موشەک کراوەتە ئامانج، بەرپرسە ئەمەریکی و عێراقیەکانیش دەڵێن ئەو گروپە چەکدارییانە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێدەکرێت.لەلایەکی دیکەوە کۆمەڵێک سەرچاوەی سەربازی و ئاسایش بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسیان وت موشەکەکانی ڕۆژی دووشەممە باڵیۆزخانەی ئەمەریکایان لە ناوچەی سەوزی بەغداد کردۆتە ئامانج.

سەرچاوەیەکی ئاسایش بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت لانی کەم موشەکێک لە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی داوە کە نزیکە لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکاوە.

زۆربەی هێرشەکان بەبێ هیچ زیانێکی گیانی کۆتاییان پێدێت، بەڵام ئەمە سێیەمین هێرشە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ئەو شوێنانە بکاتە ئامانج کە سەرباز و دیبلۆماتکارە ئەمەریکییەکانی لێیە. یەکێک لەو هێرشانەش بووە هۆی کوژرانی هاوڵاتیەک کە لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیماناندا کاری دەکرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز، فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG