Accessibility links

کەوتنەخوارەوەی چوار موشەک لە ناوچەی سەوزی بەغداد


سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا وتی لە درەنگانێکی ڕۆژی چوارشەممە چوار موشەک لە ناوچەی سەوزی بەغداد کەوتوونەتە خوارەوە کە هەریەک لە باڵیۆزخانەکانی ئەمەریکا و وڵاتانی دیکەی تێدایە.

هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕانەگەیاندووە و هیچ زیانێکی گیانیشی لێنەکەوتۆتەوە.

ناوچەی سەوزی بەغداد کە ئۆفیسەکانی حکومەتیشی تێدایە چەند جارێک ڕووبەڕووی هێرشی موشەکی بۆتەوە بەڵام هەمیشە تەنها زیانێکی کەمی بەرکەوتووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG