سوپای عێراق وتی شەوی ڕابردوو دوو موشەک لە ناوچەی سەوزی بەغداد کەوتوونەتە خوارەوە بەڵام هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتۆتەوە.
سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا وتی " شەوی ڕابردوو دوو موشەکی کاتیوشا لەنزیک سەرکردایەتی ئەرکەکانەوە لە بەغداد کەوتوونەتە خوارەوە، دواتر وردەکارییەکانتان پێ دەڵێین."
ناوچەی سەوز چەند جارێک ڕووبەڕووی هێرشی موشەکی بۆتەوە و زۆرجار زیانی کەمی بەرکەوتووە، تا ئێستا هیچ لایەنێکش بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان ڕانەگەیاندووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز