له هه‌مان کاتدا، جیاوازی زیاتر که‌وتۆته نیو خۆپێشانده‌ران و پشتیوانانی موقته‌دا سه‌در.
به گوێره‌ی ئاژانی ڕۆیتێرز، یه‌کشه‌مه موقته‌دا سه‌رد به پشتیوانانی كه له نێو خۆپێشانده‌رانی به‌غدا دان و له نێو چادر دا ده‌ژین ده‌ست هه‌ڵبگرن و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی له باشوورن به‌ر به‌ست له پێش جاده‌کان لابه‌رن و دۆخه‌که ئارام بکه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش وای کرد که خۆپێشانده‌ران تووڕه بن که هه‌ستیان کرد موقته‌داسه‌در خه‌یانه‌تی به ئه‌وان و که‌سانی چاکسازی خواز کردوه بۆ ئه‌وه‌ی به مه‌به‌ستی سیاسی بگات.
هه‌ڵبژاردنی وه‌زیری پێشوو له کابینه‌ی عێراق محه‌مه‌د عه‌لاوی بۆ جێگرتنه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیر عادل عه‌بدل مه‌هدی به‌رهه‌می چه‌ند مانگ وتووێژی پشت ده‌رگاداخراوه‌کانی پارته‌کانی نه‌یار بوو.
سه‌دان خوێندکاری عێراقی له رێ پێوانی ناوه‌ندی شاری به‌غدا عه‌لاوییان په‌سند نه‌کرد.
خۆپێشانده‌رێک به ناوی سه‌عید هادی سه‌فیر، له گۆڕه‌پانی ته‌حریر گوتی، "ئێمه عه‌لاوییمان ناوێت چونکه ئه‌و ئه‌ندامێکی هه‌ڵبژێردراو له لایه‌ن پارته‌کانه. ئێمه به‌ربژارێكی سه‌ربه‌خۆمان ده‌وێت."
خۆپێشانده‌ری تریش ده‌یانگوت، چاوه‌ڕێ ده‌بن و بزانن داخوا عه‌لاوی چۆن به‌ڵێنییه‌کانی به جێ ده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ناوه‌خت به‌ڕیوه‌به‌رێت.