هێزه‌کانی ئاسایش هه‌ویستیان ئه‌و خۆپێشانده‌رانه له گۆڕه‌پانی ته‌حریر لابه‌رن که له نێو چادران دا ده‌ژین. به‌ڵام خۆپێشانده‌ران به کۆکتل مولوتۆف و به‌رد له به‌رامبه‌ریاندا ڕاوه‌ستان.
وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی پزشکی گوتیان،لانی که‌م 100 که‌س زیانیان پێ گه‌یی، که لانی که‌م 75 که‌سیان له شاری ناسریه‌ن. خۆپێشانده‌ران داوای لابردنی توێژی ده‌سه‌ڵاتداری گه‌نده‌ڵ و کۆتایی پێ هێنان به ده‌ست تێوه‌ردانی بیانی له نێو سیاسه‌تی عێراقه، به تایبه‌تی له لایه‌ن ئێرانه‌وه که به سه‌ر ناوه‌نده‌کانی ولات دا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه.
زوویه‌کی یه‌کشه‌مه، سه‌دان خوێندکاری زانکۆ له گۆڕه‌پانی ته‌حریر کۆبوونه‌وه و درووشمه‌کانی دژی ئه‌مه‌ریکا و ئێرانیان ده‌دا.
له ناوه‌ندی ناسریه، خۆپێشانده‌ران دوو ئوتوموبیلی ئاسایشیان ئاگر تێبه‌ردا و سه‌دان خۆپێشانده‌ری تر پرده سه‌ره‌کییه‌کانی شاریان کونتڕۆل کرد، وه‌ک گه‌واهیده‌رێکی ڕۆیتێرز گوتی.
سه‌رچاوه‌یه‌کی پولیس دۆخی نیو ناسریه به زۆر ئاڵوز و گه‌لێک ئاسته‌م وه‌سف کرد.
له به‌سره، زیاتر له 2،000 خوێندکار گه‌یشتنه که‌مپی خۆپێشاندان، وه‌ک گه‌واهیده‌رێکی رۆیتێرز گوتی. خۆپێشاندانه‌کان هه‌روه‌ها له شاره‌کانی که‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف و دیوانیه درێژه‌یان هه‌بوو و به‌رهه‌لستی هه‌وڵه‌کانی هێزه‌کانی ئاسایش بوونه‌وه که ده‌یان هه‌ویست کۆتایی به مانگرتنی یه‌ک مانگه بێنن، وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی پۆلیس و ڕۆیتیرز گوتیان.
له هه‌واڵی تر سه‌باره‌ت به توند و تیژی، پێنج موشه‌کی کاتیۆشا ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدای کرده ئامانج، که شوێنی خانووبه‌ره‌کانی حکومه‌تی و باڵیۆزخانه‌کانی بیانیه، وه‌ک لێدوانێکی له‌شکری گوتی.
هیچ ڕاپۆرتێک سه‌باره‌ت به زیانه‌کانی ئه‌و موشه‌کانه نیه که سه‌رچاوه‌کان گوتیان له نزیک باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا که‌وتوون.