سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازی به‌ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگه‌یاندوه، هێزی سه‌ربازیی عێراق شه‌ممه ڕوویان کردوه‌ته ناوچه‌ی فرات له‌بیاباندا، به‌مه‌ش به‌ره‌یه‌کی نوێی جه‌نگیان کردوه‌ته‌وه، له‌هه‌وڵێکدا بۆ نه‌هێشتنی چه‌کدارانی هه‌ڵاتووی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
داعش له‌هه‌موو ئه‌وشارانەی پێشتر کۆنترۆڵیان ده‌کرد وه‌ده‌رنراون، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی گوتی تا بیابانی ڕۆژئاوا هاوسنووری سوریا له‌چه‌کداران پاک نه‌کرێته‌وه سه‌رکه‌وتن ڕاناگه‌ێنێت.
له‌ڕۆژی 5شه‌مه‌ی ڕابردوه‌وه که سه‌ره‌تای هێرشه‌که ده‌ستی پێ‌کرد به‌ئامانجی شکستی چه‌کداران هێزی سه‌ربازی و ملیشاکانی سەر بە حکومەت له‌ڕۆژهه‌ڵات و باکووره‌وه به‌ره‌و بیابان پێشڕه‌ویان کردوه.
به‌رپرسێکی ئۆپه‌راسێۆنه‌که به‌ئاژانسی فرانس پرێسی گوتوه هێزه‌کان و چه‌کدارانی خێڵه‌کان ئه‌مرۆ له‌باکووره‌وه له هه‌ردوو شارۆچکه‌ی قائم و ڕاوه ئه‌و دوو شارەی ناوچەی فورات که پێشتر سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له‌ڕێکخراوی داعشیان سه‌نده‌وه هێرشه‌که‌یان به‌ره‌و بیابان کردوه.
به‌رپرسه سه‌ربازیه‌که‌ی نه‌یویست ناوی ئاشکرابێت، سه‌رباری ئه‌مه گوتویه‌تی ئامانج نه‌هێشتنی چه‌کداران له‌بیابان تا سنووری سوریا.
لای خۆیانه‌وه هێزی حه‌شدی شه‌عبی که ڕۆڵی سه‌ره‌کیان له‌هێرشه‌که‌دا هه‌بوه ڕایانگه‌یاند، نزیکەی 100 گوندیان له‌ناوچه‌که له‌چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پاککردوته‌وه .