Accessibility links

دادگایەکی عێراق سزامی مەرگی بە سەر دوو پیاوی فەڕانسەی ئەندامی داعشدا سەپاند


وەزیری دەرەوەی فەڕانسە سێشەمە گوتی کە فەڕانسە هەوڵەکانی دیپڵۆماتی خۆی چڕتردەکاتەوە بۆ ئەوەی پێشی لە سێدارەدانی وڵاتیانی خۆی لە عێڕاقدا بگرێت

بە گوێرەی ئاژانسی ڕۆیتێرز دادگایەکی عێڕاق یەکشەمە دوو پیاوی فەڕانسەیی بە تاونبار زانی دوای ئەوەی بۆی دەرکەوت کە ئەو دوو پیاوە ئەندامی داعش بوونە، وەک دادوەرێک گوتی.

عێڕاق هەزاران لە چەکدارانی داعش دادگایی دەکات، لە نێویان سەدان بیانی ئەوانەی لە کاتێکدا دەستگیر کران کە ناوەندی خەلافەتی داعش تێک ڕووخا.

حکومەتی سەرۆک ئیمانوێل مەکڕۆن گوتوویەتی فەڕانسە ڕێز لە سەرەوەری عێڕاق دەگرێت، بەڵام بەرهەڵستی سزای مەرگ دەبێت.

دادوەرەکەی عێراق گوتی، سزادانەکانی یەکشەمە ژمارەی ئەو فەڕانسەییانەی کە رووبەرووی سزای مەرگن دەگەیەنێتە نۆ کەس و گوتیشی سێ کەسی دیکەی فەڕانسەیی رۆژی دووشەمە دادگایی دەکرێن.

دادوەرکە گوتی، "بەڵگەی گونجاو لە بەردەستدا بوو بۆ ئەوەی سزای مەرگ بۆ سەر ئەو کەسانە بدرێت. ئەو دوو کەسە چەکدارانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی بووون." هەروەها گوتیشی ئەو مافە هەیە پێداچوونەوە بە سەر بڕیارەکەدا بکرێت.

وەزیری دەرەوەی فەڕانسە سێشەمە گوتی کە فەڕانسە هەوڵەکانی دیپڵۆماتی خۆی چڕتردەکاتەوە بۆ ئەوەی پێشی لە سێدارەدانی وڵاتیانی خۆی لە عێڕاقدا بگرێت دوای ئەوەی سزایان لە سەر درا کە پەیوەندیان بە داعش هەبووە.

هەموو ئەو نۆ کەسەی فەڕانسەیی کە تا ئێستا لە عێڕاقدا سزایان بۆ سەردراوە لە مانگی ٢ی زاینی بۆ عێراق نێردراون و سەرچاوەکانی لەشکری لە ئەو کاتدا گوتیان کە لە نێوان ٢٨٠ گیراوی بیانی ١٤ کەسیان خەڵکی فەڕانسە بوون ئەوانەی لە لایەن هێزەکانی دێمۆکڕاتی سوریاوە تەسلیمی عێڕاق کراونەوە.

XS
SM
MD
LG