Accessibility links

عێراق دەستپێکردنەوەی ئەرکەکانی دژ بە ڕێکخراوی داعش بە هاریکاری هاوپەیمانان ڕادەگەیەنێت


سوپای عێراق وتی بە هاریکاری لەگەڵ هاوپەیمانێتی دژ بە ڕێکخراوی داعش بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا دەستی کردۆتەوە بە ئەرکەکان دژی ڕێکخراوی داعش.

لە دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی و هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئەو بنکە سەربازییە عێراقیانەی کە هێزەکانی ئەمەریکایان تێدایە، ئەرکەکان دژ بە ڕێکخراوی داعش ڕاگیران.

لە پێنجی مانگی یەکدا هێزەکانی هاوپەیمانان زۆرینەی ئەرکەکانیان ڕاگرت تاوەکو سەنگ بخەنە سەر پاراستنی هێزەکانی هاوپەیمانان و بنکە سەربازییەکانیان.

هەروەها پەرلەمانی عێراق بڕیارێکی پەسەند کرد تیایدا داوای لە حکومەتی عێراق کرد کۆتای بە بوونی هێزە بیانییەکان بهێنێت لەسەر خاکی وڵاتەکە.

سوپای عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا وتی " بە لەبەرچاوگرتنی بەردەوامبوونی چالاکییەکانی داعشی تیرۆریست لە کۆمەڵێک ناوچەدا لە عێراق و بەهۆی هۆکاری سوود وەرگرتن لەو ڕەوشەی ئێستا هەیە و کەمبوونەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان، بڕیاردرا ئەرکی هاوبەش لە نێوان هێزەکانمان و هێزەکانی هاوپەیمانان ئەنجام بدرێت وەکو ئاسانکارییەک بۆ هێزەکانمان لە ڕووی پشتیوانی ئاسامانییەوە."

بەغداد سەرکۆنەی کوشتنی سولەیمانی و هێرشە موشەکییەکانی ئێرانی کرد و بە پێشێلکردنی سەروەری عێراق دەستدرێژی کردنە سەر وڵاتەکە ناودێریکردن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG